English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
حەشدی شەعبی پەلاماری ناوچەێکی ھەرێمی کوردستان دەدەن
2018-02-07 [10:54 AM]

ZNA- ھەولێر


هێزەکانی حەشدی شەعبی و سوپای عێراق بە بیانووی بەرەنگاربوونەوەی داعش، لە چەند قۆڵێکەوە پەلاماری ناوچەی داودە و سنووری شارەدێی زینانەی سەر بە شاری (کفری) لە سنووری ئیدارەی گەرمیان دەدەن و بەرپرسێکی حزبیش ئاشکرای دەکات کە هێزەکانی یەکێتی لەم هێرشەدا لەگەڵ حەشدی شەعبی دان.

 

ئەرسەلان عەلی، بەرپرسی ناوچەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە خورماتوو، ڕایگەیاند: "کاتژمێر 6:30 خولەکی سەر لەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە 7/2/2018، ئەو ھێزە بە ئاراستەی ناوچەی داودە و شۆراو لە چوار قۆڵەوە ھێرشیان کردووە، بەپێی زانیارییەکانی ئێمە ئێستا گەیشتوونەتە قونفە لە سنووری خدر وەلی، ھەروەھا لە میحوەری دووەوە چوونەتە سەر چیاکان، لە (غەبە)شەوە پێشڕەویان کردووە بەرەو پەڵکانە“.

 

ئەوەشی ڕوون کردەوە کە هەرچەندە میلیشیاکانی حەشدی شەعبی و سوپای عێراق بە بیانووی لەناوبردنی ھێزە ئاڵا سپییەکە ئۆپەراسیۆنەکەیان ئەنجام داوە، بەڵام ”ئێمە پێشبینی دەکەین کە بۆ داگیرکردنی ناوچەکە ھاتبن، چونکە سنوورەکە شوێنێکی نەوتییە و چەند بیرە نەوتێکی تێدایە".

 

ئەو بەرپرسەی پارتی ئەوەشی ئاشکرا کرد: ”سێ ڕۆژ لەمەوبەر، سەرکردایەتیی ئۆپەراسیۆنەکە، چووەنەتە سلێمانی و لەگەڵ چەند بەرپرسێکی یەکێتیدا دانیشتوون، گوایە بە ھاوبەشی ئەو ھێرشە بکەن، ئێستاش ھێزێکی زۆری پێشمەرگە جووڵەی پێکراوە و لە ناو گوندەکانی سنوورەکەن، بەحساب بۆ پاراستنی خۆیان و گوندەکان لەوێن، بەڵام ئەگەر هەیە  ئەو پێشمەرگانە لە ھەندێ قۆڵەوە لەگەڵ ئەو ھێزە عێراقییانەدا جووڵەیان پێ بکرێ".

 

ڕوونیشی کردەوە کە چەندین ڕۆژە حەشدی شەعبی، پۆلیسی ئیتیحادی، هێزەکانی بەرپەرچدانەوەی خێرا و هێزی دیکە بە تانک و تۆپ و هەلیکۆپتەر کۆکراونەتەوە، بۆ ئەوەی پەلامارەکە بدەن.

 

پێشتر کاوە مەلاپەروێز، بەڕێوەبەری ئاسایشی خورماتوو،  ڕاگەیاندبوو: "میلیشیاکانی حەشدی شەعبی و ھێزەکانی دژە تیرۆری سەر بە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بەنیازن ئۆپەراسیۆنێک بۆ گوندەکانی ناوچەی داودی سەر بە شارەدێی زینانە کە دەکەوێتە سنووری شارۆچکەی کفری، ئەنجام بدەن“.





ئەم هەواڵە 244جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵوێستێکی جوانی محەمەد سەڵاح
خاڵ بەدەستھێنان ئاوا دەبێت
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad