English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا رەخنە لە بەشێک لە سەرکردەکانی یەکێتی دەگرێت
2018-02-07 [10:59 AM]

ZNA- ھەولێر


ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و فەرماندەی یەکەی ٧٠ـی ھێزەکانی پێشمەرگە پێی وایە دوای رووداوەکانی خیانەتی ١٦ـی ئۆکتۆبەری ساڵی رابردوو، ”گێچ“ی دەنگەکانی حزبەکەی کەمبووەتەوە.

 

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی بە (دەنگی ئەمریکا)ی راگەیاندووە، دوای رووداوەکانی کەرکووک، ”گێچ“ی دەنگەکانی یەکێتی لەو شارە ھاتووەتە خوارەوە.

 

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا ھەروەھا رایگەیاندووە، جگە لە کەمبوونەوەی دەنگی یەکێتی، داگیرکردنی کەرکووک بووەتە ھۆی دروستبوونی ”ئەم ھەموو ناکۆکی و بێ متمانەییەی سەرکردایەتی“ی یەکێتی.

 

ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی راشی گەیاندووە، ئەگەر یەکێتی لیستێک بە یەکدەنگی لەو کەسانەی ”خاوەن سومعە و ناو و ناوبانگن“ بۆ ھەڵبژاردن دروست بکات، ئەوا دەنگ دەھێنێت، بەڵام تا ئیستا ھیچ لیستێکی دروست نەکردووە و ئەگەر تا رۆژی ١٠/٢/٢٠١٨ش دروستی نەکات، ئەوا ”رەنگە“ نەتوانێت لیست دروست بکات و بەمەش حزبەکەی بەشداریی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ناکات.

 

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا ئاماژەی بەوەش کردووە، کە لەناو حزبەکەیدا، ئەگەر سەرکردەیەک ”قسەیەکی راست بکات یان راستییەک بخاتە روو“، ئەوا  ”تۆمەت و بوختان“ی بوون بە ئەندامی پارتی دیموکراتی کوردستانی لەلایەن ”ئەوانەی ھیچیان لەباردا نییە و ھیچیان لە توانادا نییە“، بۆ دروست دەکرێت.

 

ڕۆژی ١٦ی ئۆکتۆبەری ساڵی ٢٠١٧، حەشدی شەعبی و چەند میلیشیایەکی دیکە، بە ڕێککەوتن لەگەڵ گرووپێکی خیانەتکار، پەلاماری کەرکووک و خورماتوو و خانەقینیان دا و دەستیان بەسەردا گرت و سەدان ھاووڵاتیی کوردیان شەھید و بریندار کرد و نزیکەی ٢٠٠ ھەزار کەسیش لەو سنوورانە ئاوارە بوون.





ئەم هەواڵە 274جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
لە پەخشی راستەوخۆی گێچەڵی سێکسی پێدەکرێت
خەونی ھەمو ئافرەتێک , کەسێکی ئاوای ھەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad