ZNA – هه‌ولێر
دوای کۆبوونەوەی سەرۆکایەتی پەرلەمان، حکومەت و کۆمیسیۆن لەبارەی هەڵبژاردنەکان نێچیرڤان بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان به‌رۆژنامه‌نووسانی راگه‌یاند، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا وادەی هەڵبژاردن دیارینەکراوه بەڵام دوای راوێژ لەگەڵ لایەنەکان وادەکە دیاریدەکرێت.
سه‌رۆك وه‌زیران گوتیشی : كۆمسیۆن راپۆرتی خۆی پێشكه‌ش كردووه و گرفتێكی وه‌ها نیه ته‌نها هه‌ندێك كاری ته‌كنیكی نه‌بێت.
سه‌باره‌ت به‌ناردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له‌لایه‌ن به‌غداوه سه‌رۆك وه‌زیران گوتی، به‌غدا هیچ پاره‌یه‌كی بۆ موچه‌ی كارمه‌ندانی هه‌رێم نه‌ناردووه ئه‌وه‌ی بووه بۆ لقی بانكی ناوه‌ندی ناردووه كه تایبه‌ته به حكومه‌تی عێراق.
ئەم هەواڵە 1033جار خوێندراوەتەوە |