English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
زیانەکانی خواردنەوەی گەرم
2018-02-07 [11:51 AM]

ZNA- ھەولێر



هەندێ کەس لەبەر کەمکردنەوەی کێش لە بەیانیاندا ئاوی گەرم دەخۆنەوە یان ڕاهاتوون لەسەر خواردنەوەی گەرم بۆ ژەمی بەیانیان، بەڵام توێژینەوەیەکی نوێ ئەوە ئاشکرا دەکات ئەم نەریتە چەندین زیانی بۆ تەندروستی هەیەوەک:


 
-دەبێتە هۆی دروستبوونی زیبکەی ناو دەم و زیان بە دیواری ناوەوەی ئەندامەکانی لەش دەگەیەنێت.


-ئەگەر بە مەبەستی سوتاندنی چەوری ئاوی گەرم دەخۆیتەوە ئەوا وریابە، چونکە زیان بە تەندروستی لەش دەگەیەنێت، لەبەر ئەوەی نا هاوسەنگی لە ئاستی شلەمەنیەکانی ناو لەش دروست دەکات، هەروەها زیادبوونی لە ڕادەبەدەری ڕێژەی ئاو لە لەشدا دەبێتە هۆی گەورەبوونی قەبارەی خانەکانی مێشک.


-ئاوی گەرم زیان بە لێو و زمان دەگەیەنێت، هەروەها چەند توێژینەوەیەکی نوی ئاماژە بەوە دەدات ئەگەری توشبوون بە شێرپەنجەی قورگ زیاد دەکات.


-هەندێ کەس بە مەبەستی کەمکردنەوەی کێش پێش خەوتن ئاوی گەرم دەخۆنەوە، بەڵام ئەم کارە میزکردن زیاد دەکات و دەبێتە هۆی نائارامی لەکاتی خەوتندا.
 





ئەم هەواڵە 271جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵوێستێکی جوانی محەمەد سەڵاح
خاڵ بەدەستھێنان ئاوا دەبێت
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad