English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
یەکەمین مۆزەخانەی زانکۆ لە کۆلێژی ئەدەبیات کراییەوە
2018-02-07 [12:53 PM]

ZNA-ھەولێر


ئەمرۆ چوارشەممە ٧-٢-٢٠١٨ مۆزەخانەیەک لە بەشی  شوێنەواری کۆلێژی ئەدەبیاتی زانکۆی سەلاحەدین کرایەوە، یەکەم مۆزەخانەی شوینەوارییە لەسەر ئاستی زانکۆکانی ھەرێمی کوردستان دەکرێتەوە.

 

دکتۆر، عەزیز  محمەدئەمین، سەرۆکی بەشی شوێنەواری کۆلێژی ئەدەبیاتی زانکۆ سەلاحەدین، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: کردنەوەی ھەر مۆزەخانەیەک چەند ئامانجێکی ھەیە، یەکێک لەوانە رۆشنبیریە زانستەفیرکارییە لەھەمووشیان گرنگ تر پاراستنی کەلووپەلی شوێنەواری و کەلتووریە، ئەم مۆزەخانەیە تایبەتە بە بەشی شوێنەواری کۆلێژی ئەدەبیاتی زانکۆی سەلاحەدین، ئەمە یەکەم مۆزەخانەی شوێنەواریە لەسەر ئاستی زانکۆکانی ھەرێمی کوردستان دەکریتەوە، گرنگیەکەی لەوەدایە کە ئەمە دەبێتە یەکەم مۆزەخانە کە لە زانکۆکانی کوردستان ھەبێ، ئامانجی ئێمە لە کردنەوەی ئەم مۆزەخانە فێرکارییە چونکە قوتابیانی بەشی شوێنەوار پێویستان بە مۆزەخانە ھەیە، چونکە ھەموو بابەتەکانی ئێمە پەیوەندیان بە شوێنەوارەوە ھەیە، ئێمە دەمانەوێ قوتابیانی ئەم بەشە بە شێوەیەکی کرداریش وانەکان بخوێنن 

 

سەرۆکی بەشی شوێنەواری کۆلێژی ئەدەبیاتی زانکۆ سەلاحەدین گووتی: یەکێک لەو ئاسەوارانەی کە ئەمرۆ نمایش کرا ئەویش پەیکەری (خوداوەند عەشتار)ە ، ئەم خوداوەندی عەشتار لە راستیدا خوداوەنێکی ئاشوریە ، تایبەتمەندی ئەم خوداوەندە لەگەڵ شاری ھەولێر دوو تایبەتمەندیە، ئەوەی بەناوی ھەولێرەوەیە زۆر بەناوبانگە لە ھەموو دەقەکانی ئاشورییەکان و بابلیەکان ھەتا سۆمەریەکانیش ناوی ھاتووە ھەر بەناوی عەشتار ئەربیلیەوە ھاتووە بە شاری ھەولێرەوە گرێ دراوە، دەتوانین بڵێن پەرستگای ئەم خوداوەندە لە عێراقی کۆندا لە پارێزگای ھەولێر بووە وە زۆر دەقیشمان ھەیە لەسەر ئەمانە، ھەروەھا  ئەم خوداوەندە تایبەتمەندی زیاتر ھی جەنگەکانە.

 

دکتۆر، عەزیز  محمەدئەمین گووتیشی: لێرەوە دەمەوێ سوپاسی چەن کەسێک بکەم کە پالپشتوو ھاوکارمان بوون بۆ کردنەوەی ئەم مۆزەخانەیە (دکتۆر ئەحمەد دزەی ) ھەر داواکاریەکمان لێی کردبێ بۆی ئەنجام داوین چونکە لە گرنگی ئەم مۆزەخانەیە تێ دەگات وە ھەروەھا زۆر بەرێز (قادر قاچاخ) زۆر یارمەتی داین، ھەروەھا سەرۆکی کۆلیژی ئەدەبیات رۆلێکی گرنگی ھەبووە ، ئینشالا گرنگیەکەی زۆری دەبی بۆ قوتابیانی زانکۆی سەلاحەدین بە گشتی نەک تەنھا بەشی شوێنەوار.

 

 

رێباز یونس





ئەم هەواڵە 688جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
لە پەخشی راستەوخۆی گێچەڵی سێکسی پێدەکرێت
خەونی ھەمو ئافرەتێک , کەسێکی ئاوای ھەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad