English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بوومەلەرزەیەکی بەهێز هۆتێلە گەورەکەی تایوانی خستووە بەلادا
2018-02-07 [12:57 PM]

ZNA-هەولێر


بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 6.4ی پلەی رێختەر تایوانی هەژاند، بەهۆیەوە زیاتر لە 225 کەس بریندار بوون.

ئێوارەی رۆژی سێشەممە بوومەلەرزەیەک بەگوڕی 6.4 پلەی رێختەر لە شاری هوالینی تایوانی داوەو بەهۆیەوە زیانی گیانی و مادیی گەورەی لێکەوتووەتەوە.

بەهۆی ئەو بوومەلەرزەیەوە زیانێکی زۆر بە تایوان گەیشتووەو تاوەکو ئێستا 5 کەس بێسەروشوێنن و زیاتر لە 225 کەسیش بریندارن، جگەلەوەی چەندین باڵەخانەی گەورە زیانیان پێگەیشتووەو داڕووخاون، بەڵام دیارترینیان بینای هۆتێلی مارشاڵە.

بەگوتەی بەرپرسانی تایوان، ئەوەی تاوەکو ئێستا پێنج کەس بێسەروشوێنن، بەڵام گوماندەکرێت ژمارەیەکی زیاتر لەژێر داروپەردووی خانووەکاندا مابنەوە.





ئەم هەواڵە 2146جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad