English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نێچیرڤان بارزانی: دوای راوێژ لەگەڵ لایەنەکان وادەی هەڵبژاردنەکان دیاریدەکرێت
2018-02-07 [01:06 AM]

ZNA- ھەولێر


دوای کۆبوونەوەی سەرۆکایەتیی حکومەت و پەرلەمان و کۆمیسیۆن لەبارەی هەڵبژاردنەکان، نێچیرڤان بارزانی رایگەیاند، لە کۆبوونەوەکەدا وادەی هەڵبژاردن دیارینەکرا، بەڵام دوای راوێژ لەگەڵ لایەنەکان وادەکە دیاریدەکرێت. لەبارەی مووچەش رایگەیاند هیچ بڕە پارەیەک لە بەغداوە بۆ هەولێر نەنێردراوە.

رۆژی چوارشەممە 7-2-2018، سەرۆکایەتیییەکانی پەرلەمانی کوردستان و حکومەتی هەرێمی کوردستان و کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسیی هەرێمی کوردستان، لەبارەی دیاریکردنی وادەیەک بۆ هەڵبژاردنەکانی پەرلەمان و سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە.

دوای کۆبوونەوەکە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان وەڵامی پرسیاری رۆژنامەڤانانی دایەوە و رایگەیاند: "ئەمڕۆ لەگەڵ پەرلەمان و کۆمیسیۆن کۆبوونەوەمان هەبوو. پێکەوە هەرسێ لا باسی وادەی هەڵبژاردنمان کرد، لەم کۆبوونەوەیەدا رۆژەکە دیارینەکرا، بەڵام ئەمە پێویستی بە راوێژ هەیە، لایەنە سیاسییەکان دوای ئەو کۆبوونەوەیە بۆ دیاریکردنی رۆژی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان راوێژ دەکەن".

هەروەها زیاتر گوتی: "کۆمیسیۆن راپۆرتی خۆی پێشکەشکرد لەبارەی ئەو هەنگاوانەی هەتا ئێستا ناویانە بۆ ئەو مەبەستە، پەرلەمان باسی بابەتی یاسایی کرد و حکومەتیش باسی ئەو ئامادەکارییانەی کرد کە پێویستن بۆ ئەو بابەتە، بڕیاردرا لەگەڵ لایەنەکان قسە بکەن و دوای ئەوە رۆژی هەڵبژاردن دیاریبکرێت".  هەر پەیوەست بە هەڵبژاردنەکان گوتیشی: "باسی ئەوە نەکراوە چ بکرێت، باس لەوە دەکرێت لەگەڵ لایەنەکان قسە بکرێت و وادەکە دیاریبکرێت".





ئەم هەواڵە 1156جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad