English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
شاندێکی پارێزگای هەولێر سەردانی پارێزگای ورمێ دەکات
2018-02-07 [02:54 AM]

ZNA - هەولێر


 

سەرچاوەیەک لە حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، شاندیکی بازرگانیی پارێزگای هەولێر سەردانی پارێزگای ورمێ دەکات.

عەبدوڵڵا ئاکرەیی بەڕێوەبەری گشتیی پەیوەندییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند بڕیارە لە داهاتوویەکی نزیکدا شاندێکی پارێزگای هەولێر پێکهاتوو لە بەرپرسانی گومرکی و ژمارەیەک لە ئەندامانی ژووری بازرگانیی هەولێر سەردانی پارێزگای ورمێ بکەن بۆ تاوتوێکردنی چۆنیەتیی پەرەپێدانی پەیوەندییە بازرگانییەکانی نێوان هەردوو پارێزگای هەولێر و ورمێ.

سەرچاوەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەروەها ئاماژەی بە پەیامی پیرۆزبایی پارێزگاری هەولێر بۆ هەریەک لە پارێزگارانی نوێی سنە، کرماشان و ورمێ کرد کە تیایاندا نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر هیوای خواست هەڵبژێردرانی پارێزگارانی نوێ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ببێتە هۆی پتەوتربوونی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان.

ئەم سەردانە دوای ئەوە دێت کە شاندێکی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی نێچیرڤان بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان سەردانی تارانی کرد و لەگەل سەرۆک کۆمار و بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە کۆبووەوە و لە کۆبوونەوەکاندا بڕیار لەسەر پتەوترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا لەڕووی سیاسی و بازرگانی و ئابوورییەوە درا.

هەر لەو پەیوەندییەدا لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا کونسوڵی گشتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر سەردانی ژووری بازرگانیی هەولێری کرد و لە دیدارێکدا لەگەڵ سەرۆک و ئەندامانی ژووری بازرگانیی هەولێر، گفتوگۆ کرا لەسەر چۆنیەتیی چارەسەرکردنی ئاستەنگەکانی بەردەم ئاڵوگۆڕی بازرگانی و ڕێکخستنەوەی خاڵە سنوورییەکان، بۆ ئەو مەبەستەش شاندێکی هاوبەشی حکومەتی هەرێم و ژووری بازرگانیی هەولێر لە داهاتوویەکی نزیکدا سەردانی پارێزگای ورمێ لە کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکەن.





ئەم هەواڵە 1069جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad