English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
گه‌رمیان...هۆشیارى ده‌رباره‌ى زیان و كاریگه‌ریه‌ خراپه‌كانى خه‌ته‌نه‌ى مێینه‌ ده‌درێت
2018-02-07 [03:09 AM]

ZNA - هەولێر


 

 "لەیلا ئەحمەد" ئەندامی تیمی گەرمیانی ڕێکخراوی وادی بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی ڕاگەیاند: دوێنێ سێشه‌ممه‌ تیمه‌كانى چاره‌سه‌رى ئاشتیانه‌ى ململانێی ڕێكخراوى وادى ئه‌ڵمانى له‌گه‌رمیان له‌ڕۆژى جیهانى به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى خه‌ته‌نه‌كردنى مێینه‌ دوو سمینارى هۆشیارى ده‌رباره‌ى زیان و كاریگه‌ریه‌ خراپه‌كانى خه‌ته‌نه‌ى مێینه‌ى ئه‌نجام دا بۆ به‌ده‌ستهێنانى كۆمه‌ڵگایه‌كى خاڵى له‌خه‌ته‌نه‌ كردنى مێینه‌.

وتیشی: یه‌كێیك له‌سمیناره‌كان به‌به‌شدارى ژنان و پیاوان به‌ڕێوه‌چوو به‌ڵام سمیناره‌كه‌ى دیكه‌ تایبه‌ت بوو به‌كچان و ژنانو  مامانه‌كانى خه‌ته‌نه‌كردنى مێینه‌و پارێزه‌رانى یاسایی تێدا به‌شداربوون و به‌توندى خه‌ته‌نه‌یان ره‌ت كردوه‌ كه‌ تاوانه‌و زیان به‌كچ و ژنانی گه‌یاندوه‌و به‌پێ یاسای ژماره‌ 8ى ساڵى 2011 قه‌ده‌غه‌یه‌و سزاى یاسایی له‌سه‌ره‌.

 لەیلا ئەحمەد گوتی: ژنان به‌گێرانه‌وه‌ى ئه‌و ئازارو تاوانه‌ى كه‌ به‌رانبه‌ریان كراوه‌ ئه‌و ڕۆژه‌ ناخۆشه‌یان بیركه‌وته‌وه‌و پێیان گرنگبوو كه‌ڕۆژێكى جیهانى هه‌یه‌و پێكه‌وه‌ به‌ره‌نگارى ده‌بینه‌وه‌ویاساش قه‌ده‌غه‌ى كردوه‌و ڕه‌تیان كرده‌وه‌ كه‌كچه‌كانیان خه‌ته‌نه‌ بكه‌ن و داواكاربون زیاتر تركارى به‌ره‌نگاربونه‌وه‌و سمینارى هۆشیارى له‌سه‌ر پرسی خه‌ته‌نه‌ى مێینه‌ بكرێت.

مامانى خه‌ته‌نه‌كردنى مێینه "‌نه‌جیله‌ عه‌بدولره‌حمان" بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی رایگه‌یاند: كچ و ژنانێكى زۆرم خه‌ته‌نه‌كردوه‌و مامان بوومه‌ چونكه‌ جاران ده‌یانوت خه‌ته‌نه‌كردنى مێینه‌ سونه‌ته‌و هه‌ر ئافره‌تێك خه‌ته‌نه‌ نه‌كرابێت نان و ئاوى ده‌ستى حه‌ڵاڵ نییه‌، وتیشی، خوێنه‌واریمان نه‌بووه‌و نه‌مان ده‌زانى زیانى جه‌سته‌یى و ده‌روونى و كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه‌و هیچ لایه‌ن و كه‌سێكیش نه‌بووه‌ وه‌ك ئێستا هۆشیاری بدات و زیان كاریگه‌ریه‌ خراپه‌كانى به‌خه‌ڵك و مامانه‌كان و مه‌لاكان و دایك و باوكه‌كان رابگه‌یه‌نێت، چونكه‌ جاران نه‌ك ته‌نها ئێمه‌ى مامان بگره‌ له‌نه‌خۆشخانه‌و مه‌لاكانیش ده‌یانوت بكرێت و ده‌كرا، ئێستا به‌هۆى ئه‌م سمینارو هۆشیاریانه‌ ده‌زانین خراپه‌و یاسا قه‌ده‌غه‌ى كردوه‌ وازمان هێناوه‌و نامانه‌وێت چیتر كچ و ژنان ئه‌و تاوانه‌یان به‌رابنه‌ر بكرێت.

له‌یلا  ئەحمەد ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد: له‌چوارده‌ ساڵى ڕابردودا ڕێكخراوى وادى به‌به‌رده‌وامى كاریكردوه‌و له‌هه‌ڵمه‌تى به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى خه‌ته‌نه‌كردنى مێینه‌ له‌كوردستانى عێراق, ئه‌وه‌ش له‌ڕێی تیمى به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى خه‌ته‌نه‌كردنى مێینه‌و ئێستاش چاره‌سه‌رى ئاشتیانه‌ى ململانێكان تائێستا به‌رده‌وامین له‌هۆشیارىو زیانه ‌كوتوپڕو دووره‌ مه‌وداكانى خه‌ته‌نه‌ى مێینه‌ له‌قه‌زاو ناحیه‌و گونده‌كانى گه‌رمیان و ده‌وروبه‌رى، له‌دواى ساڵانێك له‌كارو هه‌ڵمه‌ت به‌هاوكارى هاوبه‌شه‌كانمان و ڕێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى خه‌ته‌نه‌كردنى مێنه‌ به‌پێی یاسای ژماره‌ 8ى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندو تیژى خێزانى ساڵى 2011 قه‌ده‌غه‌كرا.

روونی كرده‌وه‌، له‌ساڵى 2017دا زیاتر له‌ هه‌زار خاتونمان بینیوه‌ 360ىان خه‌ته‌نه‌كراون و سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ش كه‌سمینارى بۆ 1104 ژن و پیاوى تر كراوه‌و هۆشیار كراونه‌ته‌وه‌ له‌زیانى دیاریده‌ى خه‌ته‌نه‌كردنى مێینه‌.

ئه‌وه‌شی خسته‌روو: وادى بڕیاریداوه‌ له‌ساڵى 2018دا له‌ڕێى كارو چالاكییه‌كانی نا بۆ توندوتیژى به‌رده‌وام ده‌بین له‌به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى خه‌ته‌نه‌كردنى مێینه‌و هه‌ر توندڕه‌فتارێكى جه‌سته‌یى و ده‌روونى و زاره‌كى كه‌به‌رانبه‌ر به‌ژن و مناڵان بكرێت له‌نێو خێزان و شوێنى خوێندن و شوێنه‌كانی دیكه‌، چونكه‌ ئێمه‌ بڕوامان به‌هاونشتیمانى بوون و چاره‌سه‌رى ئاشتیانه‌ى ململانێكان هه‌یه‌.

 

عمر جاف





ئەم هەواڵە 1183جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad