English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فەڕەنسا: توركیا جه‌نگێكی نوێ له‌ سووریا ده‌نێته‌وه‌
2018-02-07 [03:13 AM]

ZNA-هەولێر


وەزیرەی دەرەوەی فەرەنسا ڕایگەیاند کە تورکیا لە عەفرین یاسا نێودەوڵەتیەکان پێشێل دەکات وتیشی "نابێت تورکیا شەر لەدوای شەڕ دروست بکات".

دوای هێرشەکانی عەفرین و دروست بوونی گرژی لە نێوان فەرەنسا و تورکیا، ئەمڕۆ فەرەنسا لێدوانی نوێی سەبارەت بە هێرشەکان ڕاگەیاند.

جین لی دراین وەزیرەی دەرەوەی فەرەنسا، ڕایگەیاند کە تورکیا و ئێران لە سوریا یاسا نێودەوڵەتیەکان پێشێل دەکەن "پێویستە ئەنقەرە شەڕ لەدوای شەر دروست نەکات".

لە چاوپێکەتنێکدا لەگەڵ تەلەڤیزۆنی"بی ئێف ئێم"، وەزیرە فەرەنسیەکە وتی: "بەناوی پاراستنی سنورەوە، ناکرێت خەڵکی سیڤیل بکوژرێن و دەبێت ئیدانە بکرێت. لەکاتێکدا بارودۆخێکی ترسناک لە سوریا بوونی هەیە، پێویستە ئەنقەرە شەڕ لەدوای شەڕ دروست نەکات".

ده‌رباره‌ی حكومه‌تی سووریاش لۆدریان گوتی: "هه‌موو به‌ڵگه‌كان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌ده‌ن كه‌ رژێمی سووریا گازی كلۆری قه‌ده‌غه‌كراوی له‌ ئیدلب به‌كارهێناوه".





ئەم هەواڵە 724جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad