English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
خەنەی بەرائەت بەکار مەھێنن
2018-02-07 [03:18 AM]

ZNA - هەولێر


 

قایمقامی سلێمانی له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆس نێردراوه‌، تێیدا باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ بەھۆی دەستکاری کردنی مێژووی دروستکردن و درێژکردنەوەی ماوەی بەکارھێنانی، دەست بەسەر بڕێکی زۆر خەنەدا گیرا و نوێنەری چاودێری بازرگانی خانمانی لێ ئاگاداردەکاتەوە و رایدەگەیەنێت بازرگانەکە رووبەرووی یاسا دەکرێتەوە.

دیار جەمال، نوێنەری چاودێری بازرگانی لە لیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگه‌یاند: لەلایەن لیژنەی کۆگاکانەوە پشکنین بۆ ئەو کاڵاوشمەکانە دەکرێت کە بۆماوەیەک تیایدا عەمبارکراوە، لەئەنجامی سەردانە بەردەوامەکانیان دەست بەسەر زیاتر لە هه‌شت سەد کیلۆ خەنەی بەرائەتدا دەگرن.

نوێنەرەکەی چاودێری بازرگانی لە لیژنە ھاوبەشەکان وتیشی: ئەو بازرگانەی خەنەی بەرائەتی ھاوردە کردووە دەستکاری مێژووی دروستکردن و بەسەرچوونەکەی کردووە و لەرێی درێژکردنەوەی ماوەی بەکارھێنانەکەیەوە بڕێکی زۆر لە خەنەکەی خستۆتە بازارەوە.

ئاماژه‌ی به‌وه‌دا: بەپێی یاسای بازرگانی ھەرکاڵاوشمەکێک دەستکاری کردنی لیبڵەکان بە فێڵی بازرگانی ئەژمار دەکرێت، لەبەر ئەوەی لێبڵی کارگەی بەرھەمھێنەرەکە یاساییە و دەستکاری کراوەکە  سەرپێچیکردنە، پێویستە سەرپێچیکار سزای بدرێت.

دیار جەمال داوا لە خانمان دەکات لە کاتی بازاڕکردن  ئاگاداری مێژووی دروستکردن و بەسەرچوونی خەنە و بۆیەو ھەموو ئەو مەوادە جوانکاریانەبن کە بەکاری دەھێنن و ئاگاداریان دەکاتەوە لە کاتی ھەبوونی ھەر جۆرە مەواداێکی جوانکاری ماوەبەسەرچوودا دەسبەجێ لیژنە ھاوبەشەکانی لێ ئاگاداربکرێتەوە.

لە بارەی گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست لەگەڵ بازرگانەکەدا نوێنەرەکەی چاودێری بازرگانی وتی: خەنە دەستبەسەردا گیراوەکە بە بریاری قائیمقامی سلێمانی لەناودەبرێت و مامەڵەی یاسایش لەگەڵ خاوەنەکەیدا دەکرێت.

 





ئەم هەواڵە 7453جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad