هەولێر – ZNA
کۆمپانیای "Rimac Automobili" کە یەکێک لە کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلە لە کرواتیا، بەنیازە بەهێزترین ئۆتۆمبێلی خۆی بخاتە بازاڕەوە.
ئەو کۆمپانیایە نوێترین بەرهەمی خۆی بەناونیشانی "Rimac Concept Two" دەخاتە بازاڕەوە و ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، هیچ ئۆتۆمبێلێکی پێشووی بەو ئاستە بەرزە بەرهەم نەهاتووە.
ئەم بەرهەمە کە لە جۆری ئۆتۆمبێکلە وەرزشییەکانە، چوار بزوێنەری هەیە کە بەهەر چواریان هێزی هەزار و ١٠٠ ئەسپی هەیە.
ئەم ئۆتۆمبێلە توانای ئەوەی هەیە خیراییەکەی لە ماوەی دوو چرکە و نیودا بگەیێنێتە ١٠٠ کیلۆمەتر لە یەک کاتژمێردا.
پێشتر ئەم کۆمپانیاییە ئۆتۆمبێلێکی دیکەی بەناوی "Concept One" بەرهەمهێنابوو کە چوار بزوێنەری هەبوو و هێزی هەرچوار بزوێنەرەکەی هەزار و ٨٨ ئەسپ بوو و خێراییەکەی دەگەیشتە ٣٥٥ کم لە یەک کاتژمێردا.
ئەم هەواڵە 5182جار خوێندراوەتەوە |