English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
قوتابیانی کەرکووک و خورماتوو پێداویستی خوێندن وەردەگرن
2018-02-07 [04:39 AM]

ZNA - هەولێر


 

دەزگای خێرخوازیی بارزانی جانتا و پێداویستی خوێندنی پێشکەش بە ٩٥ قوتابی کەرکووک و خورماتوو کرد کە ئێستا لە کەمپی بەرزنجەی سنوری شارۆچکەی سەیدسادق نیشتەجێن.

 

رێکەوتی ٦/٢/٢٠١٨ دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە چالاکییەک لە سێکتەری پەروەردەدا جانتا و پێداویستی خوێندنی پێشکەش ٩٥ قوتابی لە قۆناغەکانی یەک هەتا شەشی بنەڕەتی کرد. سەرجەم ئەو قوتابیانە بەهۆی شەڕوئاڵۆزییەکانەوە ناچاربوون هاوشانی خێزانەکانیان ماڵ و ژیانی خۆیان لە خورماتوو و کەرکووک بەجێبهێڵن و روو لە کەمپی بەرزنجەی سنوری شارۆچکەی سەیدسادق بکەن و ئێستا لە قوتابخانە نوێکانیاندا درێژە بە خوێندن دەدەن.

 

جێگای ئاماژە پێکردنە ساڵانە دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە سێکتەری پەروەردەدا چالاکی جۆراوجۆر بەڕێوەدەبا، کە هەتا ئێستا بریتیبوون لە (درووستکردن و نۆژەن کردنەوەی قوتابخانەکان و دابینکردنی پێداویستی خوێندن بۆ قوتابخانەکان و قوتابیان و هەروەها خولی تایبەت بە فێرکردن و بارهێنان) کە ئەم چالاکییانە بە سپۆنسەری و هاوکاری رێکخراو و خێرخوازە هەرێمی و جیهانییەکان بەڕێوەدەبرێن.





ئەم هەواڵە 631جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
لە پەخشی راستەوخۆی گێچەڵی سێکسی پێدەکرێت
خەونی ھەمو ئافرەتێک , کەسێکی ئاوای ھەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad