English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دوایین زانیاری لەسەر سزادانەکەی پیکێ 
2018-02-07 [04:44 AM]

ZNA- ھەولێر 


یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا دوایین بڕیاری لەسەر سزادانەکەی جیرارد پیکێ یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە دا بەھۆی ئەو ھەڵسوکەوتەی لە یارییەکەی بەرامبەر ئیسپانیۆل ئەنجامیدا . 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی مۆندۆدیپۆرتیڤۆی ئیسپانی , یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانی بڕیاریدا ھیچ سزایەک بەسەر یاریزان پیکێ نەسەپێنێت بەھۆی ئەوەی ھەڵسوکەوتەی لەبەرامبەر ھاندەرانی ئیسپانیۆل نواندی . 

پیکێ لە دوای ئەوەی لەیاری رابردووی یانەی بەرشەلۆنە لەبەرامبەر یانەی ئیسپانیۆل توانی گۆڵی یەکسان بوون بۆ یانەکەی تۆمارکرد و رووی کردە ھاندەران و داوای لێکردن بێ دەنگ بن . 

ئەم ھەڵسوکەوتەی پیکێ لە کاردانەوەی ئەوەھات کە ھاندەرانی یانەی ئیسپانیۆل لەسەرەتای یارییەکە فیکەیان بۆ پیکێ لێدەدا و لافیتەکەیان بەرزکردبووە و جنێویان بە شاکیرای خێزانی پیکێ دابوو . 

یاسین ئەحمەد
 





ئەم هەواڵە 805جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵوێستێکی جوانی محەمەد سەڵاح
خاڵ بەدەستھێنان ئاوا دەبێت
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad