English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمریکا دەیهەوێت ناتۆ لە عێراق راویژکاری سەربازی بگرێتە ئەستۆ
2018-02-07 [05:06 AM]

​ZNA - هەولێر


ئەمریکا فشار بۆ هاوپەیمانانی لە رێکخراوی پەیماننامەی باکووری ئەتڵەسی ناسراو بە ناتۆ دەهێنێت بۆ ئەوەی ناتۆ لە عێراق بۆ ماوەیەکی درێژ ئەرکی راهێنان و راوێژکاری بە ‌هێزەکانی عێراقی ئەنجام بدات.

 بە گوێرەی راپۆرتەکان وەزیری بەرگریی ئەمریکا جیمز مەتیس لە مانگی رابردوو لە نامەیەکدا بۆ ئۆفیسی ناتۆ داوای کردووە ناتۆ بە فەرمی ئەرکێکی نیمچە هەمیشەیی بۆ ‌هێزەکانی ناتۆ لە عێراق رابگەیەنێت. 

ئەمریکا ئەم هەنگاوە بۆ پێشگیری لە سەرهەڵدانەوەی رێکخراوی داعش بە پێویست دەزانێت. بڕیارە هەفتەی داهاتوو ئەم پێشنیارەی ئەمریکا لە کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام لە ناتۆ بخرێتە بەر باس و لێکۆڵینەوە و لە لووتکەی ناتۆ لە مانگی تەمووزدا بڕیاری کۆتایی لەمبارەوە بدرێت. ئێستا ٢٠ را‌‌هێنەری ناتۆ لە عێراقدا راهێنانی بە ‌‌هێزەکانی عێراقی دەکەن.

 





ئەم هەواڵە 2182جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad