English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەھۆی توندوتیژییەوە ٧٥٠ ھەزار منداڵی موسڵ پێویستیان بە خزمەتگوزاری تەندروستییە سەراتاییەکانە
2018-02-07 [05:08 AM]

ZNA- هەولێر


 

نزیکەی ٧٥٠ ھەزار منداڵ لە موسڵ و ناوچەکانی دەوروبەری ھەوڵدەدەن دەستیان بگات بە خزمەتگوزاری تەندروستییە سەراتاییەکانەوە. لە کاتێکدا کە توندوتیژی دامرکایەوە، کەمتر لەسەدا دەی دەزگاکانی تەندروستی بەھەموو تواناکانیانەوە لە پارێزگای نەینەوا کار دەکەن. ئەوشی کە کار دەکات وا لە کار دەکەوێت.

 

توندوتیژی سەخت بۆ ماوەی سێ ساڵ  لە ناو عێراق بووە ھۆکاری لە ناو بردنی دەزگاکانی تەندروستی. زیاتر لە ٦٠ دەزگاکانی تەندروستی دووبارە ڕووبەڕوی ھێرش بوونەوە لە دوای زیاد بوونی توندوتیژی لە ساڵی ٢٠١٤کە

 

ئەمەش بووە ھۆکاری تێکدانی گەیشتنی منداڵان و خێزانەکان بە خزمەتگوزاری تەندروستی. ‌

 

پیتەر ھاوکینز، نوێنەری یونسێفی عێراق کە تازە سەردانی نەخۆشخانەی خەنسای کردووە لە موسڵ، کە گەورەترینە لە ناو شارا گووتی :بارودۆخی سیستمی تەندروستی عێراق ترسناکە. لەوانەیە بۆ ژنانی دووگیان، منداڵانی تازە لە دایک بوو و منداڵان بە گشتی بارودۆخەکە لە چارەسەرەوە بگۆڕێت بۆ مان و نەمان. ھەروەھا گووتی کە دەزگاکانی تەندروستی لە توانادا دەرچوون و ئەو دەوا و دەرمانانەی کە ژیان ڕزگار دەکەن زۆر کەمن.

 

یونسێف پاڵپشتی خۆی بۆ کەرتی تەندروستی و ئامرازە سەرەتاییەکانی تەندروستی زیاد دەکات وەک یارمەتییەک بۆ حکومەتی عێراقی بۆ ئەوەی بتوانێت خزمەتگوزاری پێشکەشی منداڵان و خیزانەکان بکات کە توندوتیژیان بەرامبەر کراوە و ئاوارە بوون کاری لێ کردون.

 

یونسێف لە موسڵ بەشی منداڵان و خۆراکی لە دوو خەستەخانە نۆژەن کردەوە. سەلاجەیان بۆ دابین کردن بۆ ھەڵگرتنی فاکسینەکان  بۆ نزیکەی زیاتر لە ٢٥٠ ھەزار منداڵ و ھەروەھا پاڵپشتی ھەڵمەتی کوتان بۆ کوتانی ھەموو منداڵانی تەمەن خوار ٥ ساڵ.

 

ھاوکینز گووتی: کاتێک خەڵکەکان دەگەڕێنەوە ماڵەکانی خۆیان زۆر گرنگە کە پێداویستیە سەرەکییەکان بەردەست بن وەک، پەروەردەو تەندروستی و پاڵپشتی تایبەتی بۆ ئەو منداڵانەی کە توندوتیژی کاری تێکردون.

 

کۆنفرانسی دووبارە بنیاتنانەوە بۆ عێراق کە ھەفتەی داھاتوو لە کوەیت ئەنجام دەدرێت، ھەلێکی تایبەتە بۆ حکومەتی عێراق و کۆمەڵگای نێو دەوڵەتی کە منداڵان لە ناو دڵی بنیاتنانەوەکە دابنێن لە ڕێگای زیادکردنی بودجە بۆ زیادکردنی خزمەتگوزاری بۆ منداڵان.

 

پیتەر گووتی: ئەوەی کە بینیم لە خەستەخانەکانی موسڵ زۆر دڵھەژین و سەرنجڕاکێشە. ئەو داھێنان و وەفاییەی کە کارمەندەکان تەرخانیان کردوە بۆ ئەو منداڵە تازە لە دایک بووانە کارێکی زۆر جوانە لە بارودۆخێکی ئەوھادا. ئەوان زۆر شایەنی پاڵپشتی زیاترن بۆ بەردەوام بوون لە کارە جوانەکانیان.  

 

یونسێف داوای ١٧ملیۆن دۆلاری ئەمریکی دەکات بۆ پاڵپشتی کردن و نۆژەن کردنەوەی دەزگاکانی تەندروستی بۆ منداڵان لە عێراق لە ٢٠١٨ دا.

 

تێبینی بۆ سەرنووسەکان:

کۆنفرانسی دووبارە بنیاتنانەوە بۆعێراق لە کوەیت ئەنجام دەدرێت لە ١٢ بۆ ١٤ شبات.

 

پاڵپشتیەکانی یونسێف بۆ خزمەتگوزاری تەندروستی بۆ منداڵان:

 

- یونسێف ١٦٠ سەلاجەی دابین کردوە بۆ ھەڵگرتنی ڤاکسین بۆ منداڵانی نەینەواو ناوچەکانی دەوروبەری.

- نزیکەی نیو ملیۆن منداڵ لە موسڵ کوتراوە دژ بە نەخۆشی ئیفلیجی منداڵ و سورێژە و نزیکەی ١٨٠ ھەزار منداڵیش ڤیتامینی وەرگرتووە وەک پاڵپشتی خۆراک.

-  ساڵی پار یونسێف خزمەتگوزاری گەیاند بە ٢.٤ ملیۆن خەڵکی ئاوارە کە زیاتر لە یەک ملیۆن منداڵ بوون ھاوکارییەکان بریتی بوون لە ئاو و خۆراک و پێداویستی پاقژی.





ئەم هەواڵە 2578جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad