English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزارەتی خوێندنی باڵا دوو سکۆلەرشیپ لە وڵاتی ژاپۆن ڕادەگەێنێت
2018-02-07 [05:22 AM]

ZNA- هەولێر


 

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی فەرمانبەرانی سەر بە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئاگادار دەکات، کە وڵاتی ژاپۆن دوو سکۆلەرشیپی خوێندن لە بواری (Infrastructure Management Program) بۆ خوێندنی باڵا/ ماستەر پێشکەش بە ھەرێمی کوردستان کردوە.

 

بۆیە خوازیاران ئاگادار دەکات، ئەوانەی مەرجەکانیان تێدایە، لەماوەی دیاریکراودا لە ڕێگەی بەستەری تایبەت کە لە خوارەوە دانراوە، فۆرمی پێشکەشکردن پڕبکەنەوە.

 

مەرجەکان:

 

١. پێشکەشکار دەبێت  فەرمانبەر بێت لە دەزگا و دامەزراوەکانی سەر بە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە ھەرێمی کوردستان.

 

٢. پێشکەشکار دەبێت بە لایەنی کەم (٢) ساڵ خزمەتی ھەبێت لە پاش بە دەستھێنانی بڕوانامەی بەکالۆریۆسەکەی.

 

٣. دەبێت کۆ نمرەی بەکالۆریۆسی لە ٪٦٥ کەمتر نەبێت. ئەو بەرێزانەی کە ئەنجامەکانیان بە پلە (مام ناوەند، باش، زۆر باش، نایاب) لە بڕوانامەکانیان نوسراوە، دەبێت لەلایەنی پەیوەندیدار بیگۆڕن بۆ نمرە (بۆ نمونە ٦٥)، بە پێچەوانەوە دواجار لە وەزارەتەکەمان کاری لەسەر ناکرێت.

 

٤. دەبێت تەمەنی لە ٤٥ ساڵ زیاتر نەبێت.

 

٥. خوێندن لەم سکۆلەرشیپە بە زمانی ئینگلیزیە، دەبێت پێشکەشکار بە لایەنی کەم ئاستی زمانی ئینگلیزی (٥) IELTS یان ھاوتاکەی لە (TOEFL) بێت.

 

٦. داواکار دەبێت لە ھەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی ماستەر پێشکەش بکات. (واتا بەکالۆریۆس و ماستەرەکەی لە ھەمان بوار بێت.)

 

٧. کاندیدی سەرکەوتو ئەگەر دامەزرا بێت، ئەوا لە لایەن وەزارەتەکەمان تەنھا مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت، واتا بە موچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.

 

٨. کاندیدی سەرکەوتو لە لایەن وڵاتی ژاپۆن پشتگیری دارایی دەکرێت، وەک ئەوەی کە لە وێبسایتی سکۆلەرشیپەکە دەستنیشان کراوە.

 

٩. دوا مۆڵەت بۆ پێشکەشکردن ڕێکەوتی (١٣/٢/٢٠١٨)یە.

 

 

تێبینیەکان:

 

- بۆ زانیاری زیاتر تکایە سەردانی ئەم وێبسایتە بکەن (www.urban.ynu.ac.jp).

- تکایە فۆرمی تایبەت بەم سکۆلەرشیپە لەگەڵ تەواوی دۆکیومێنتی پێوسیت بۆ وەزارەتەکەمان/ بەرێوەبەرایەتی نێردراوان تا ڕێکەوتی (١٣/٢/٢٠١٨) ڕەوانە بکەن، کە بریتین لە:

 

١.    فۆرمی سکۆلەرشیپ لەگەڵ تەواوی ئەو داواکاریانەی کە لە وێبسایتی سکۆلەرشیپەکە ھاتوە.

٢.    لارینەبونی شوێنی کارکردنی پێشکەش کار.

٣.    پوختەی ڕاژەی پێشکەش کار کە تیایدا بە رونی ماوەی خزمەتی کرداری لە دوای دواین بڕوانامە دیاری کرابێت.

٤.    بڕوانامەی بەکالۆریۆس بە زمانی ئینگلیزی.

٥.    توانستی زمانی ئینگلیزی ( تۆیفل و ئایلتس)

٦.    وێنەیەک لە پاسپۆرت.





ئەم هەواڵە 757جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad