English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزارەتی خوێندنی باڵا یەکەمین گەرانتی نیشتیمانی بۆ پشتیوانی توێژینەوەی زانستی ڕادەگەیەنێت
2018-02-07 [05:23 AM]

ZNA- هەولێر


 

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی مامۆستایان و توێژەرانی کوردستان ئاگادار دەکات، کە لەئەمڕۆ چوارشەممە، ڕێکەوتی (٧/٢/٢٠١٨)ەوە دەرگای پێشکەشکردنی پرۆپۆزەڵی توێژینەوەی زانستی بۆ مەبەستی بەستھێنانی گرانتی ئەنجومەنی توێژینەوەی زانستی دەکاتەوە.

 

لەو چوارچێوەیەدا توێژەرانی کوردستان دەتوانن لەم بوارانەی لای خوارەوە پرۆپۆزەڵەکانیان ئاڕاستەی وەزارەت بکەن، بوارەکانیش بریتین لە:

 

بوارە فرە دیسپلینەکانی زانستە سروشتی و تەتبیقییەکان.

بوارەی زانستی پزیشکیی.

بواری وزە و سامانە سروشتییەکان و ژینگە.

بواری تەکنۆلۆجیای زانیاری و گەیاندن.

بواری گەشەپێدانی ئابوری.

بواری جێندەر.

بواری یاسا و ڕامیاری.

بواری زانستە مرۆیی و کۆمەڵایەتییەکان.

گرانتی ئەنجومەنی توێژینەوەی زانستی دەبەخشرێتە ئەو توێژینەوانەی کە لە ئەولەویەتی بەرژەوەندیی نیشتیمانیی ھەرێمی کوردستانن و، چارەسەری گرفتە ھەنوکەییەکانی ھەرێمەکەمان دەکەن، لەسەر بنەمای کواڵیتی و کاریگەریی توێژینەوەکان و ڕەخساندنی ھەلی یەکسان و شەفافیەت و دادپەروەری کۆمەڵایەتی، بۆ ئەم مەبەستەش پەیڕەوی سیستمی پێداچوونەوەی ھاوەڵانە (Peer Review) دەکرێت.

 

تێبینی:

 

دوا مۆڵەت بۆ پێشکەشکردنی پرۆپۆزەڵەکان ڕۆژی دوو شەممەی ڕێکەوتی (١٢/٣/٢٠١٨) یە.

توێژەران دەتوانن پرۆپۆزەڵەکانتان بۆ ئەم ئیمەیلە (Schoralships@mhe-krg.org) ڕەوانە بکەن.

 ئەنجومەنی توێژینەوەی زانستی لە ھەرێمی کوردستان کۆمیتەیەکی زانستیی ستراتیجی نیشتیمانییە کار دەکات بۆ ھاندان و گەشەپێدان و کاراکردنی چالاکی توێژینەوەی زانستی لە بواری پسپۆڕی جیاجیادا لەبەر ڕۆشنایی پێداویستییە زانستی و تەکنۆلۆجی و ئابووری و سیاسی و کۆمەڵایەتییەکانی ھەرێمی کوردستان، ھەروەھا ھەوڵ دەدات بۆ بەکارھێنانی بەرھەمەکانی توێژینەوەی زانستی بۆ مەبەستی گەشەپێدانی ھەمەلایەنەی ھەرێمی کوردستان، وەک گرانتی یەکەم گرانتی نیشتیمانی بڕی (٢٥٠ ملیۆن دینار) بۆ ئەنجومەنەکە تەرخان کراوە.





ئەم هەواڵە 577جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
لە پەخشی راستەوخۆی گێچەڵی سێکسی پێدەکرێت
خەونی ھەمو ئافرەتێک , کەسێکی ئاوای ھەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad