English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەرشەلۆنە گرنگترین یاریزانی لەدەستدا 
2018-02-07 [06:58 AM]

ZNA- ھەولێر 


یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی گورزێکی کوشندەی بەرکەوت بە دوور کەوتنەوەی گرنگترین یاریزانی بۆ یاری داھاتووی یانەکەی. 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی سپۆڕتی ئیسپانی , یانەی بەرشەلۆنە بۆ یاری داھاتوو لە خولی ئیسپانی لەبەرامبەر یانەی خیتافی , ساموێل ئۆمتیتی بەھۆی کەڵەکەبونی کارتە زەردەکانی لە دەستدا . 

لەھەواڵەکە ھاتووە , ئۆمتیتی لە یاری رابردووی یانەکەی لەبەرامبەر یانەی ئیسپانیۆل کارتێکی زەردی وەرگرت و بەم شێوەیەش ژمارەی کارتە زەردەکانی گەیشتە پێنج کارت و ناتوانێت یاری داھاتوو یاری بکات . 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە , ڤالڤێردی راھێنەری بەرشەلۆنە ناچار دەبێت یاری بە یاریزانی یاری مینا بکات لەھێلی بەرگری , چونکە پیکێ و ڤێرمایلین پێکانیان ھەیە و ئۆمتیتیش راگیراوە , بەڵام نازاندرێت لەتەک یاری مینا کام یاریزان یاری دەکات . 

 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 9571جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad