English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عەبادی نایەوێت كێشەكانی لەگەڵ كورد چارەسەر بكات
2018-02-08 [09:55 AM]

ZNA- هه‌ولێر


ئەگەر عێراق بەردەوام بێت لەپەراوێزخستنی کورد، ئەوە فراکسیۆنە کوردستانیەکان یەک دەنگن و بڕیاریان داوە ئەم ھەفتەیە بڕیارێکی یەکلاکەرەوە بدەن بۆ کشانەوەی یەکجاری لەپڕۆسەی سیاسی عێراق، چونکە وەک پەرلەمانتارێکی یەکێتی دەڵێت، حکومەتی عێراق، نایەوێت داواکانی کوردجێبەجێ بکات، بۆیە باشترین بژاردە کشانەوەیە لەم کابینەیەی حەیدەر عەبادی.

ئارێز عەبدوڵڵا، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی رایگەیاند: "داوا لە عەبادی دەکەین یەک مووچە بدات نایدات، پێیدەڵێین پێشینەیەک خەرج بکە با مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان خەرج بکرێت تا وردبینییەکە تەواو دەبێت، بەڵام ئەوەش ناکات، ئەوە پەیامی عەبادییە کە نایەوێت بە ھیچ شێوەیەک کێشەکانی لەگەڵ ھەرێمی کوردستان چارەسەر بکات و مافی کورد لە عێراق بسەلمێنێ".

لەبارەی ئەگەری کشانەوەی کورد لە پڕۆسەی سیاسی عێراق، کامیل زیدی، پەرلەمانتاری عێراق لە فراکسیۆنی دەوڵەتی یاسا بە کوردستان٢٤ گوت: "پێشنیازێکم کردووە و ھەندێک لە برا کوردەکان قایل بوون بە پێشنیازەکەم، گوتم با مووچەی ھەموو مووچەخۆرانی ھەرێمی کوردستان لە رێگەی حکومەتی عێراق خەرج بکرێت".

گوتیشی: "ئەم کێشەیە کاتییە، ھیوادارم دۆخەکە نەگاتە ئەو رادەیەی کورد بڕیاری کشانەوە لە پرۆسەی سیاسی عێراق بدات، چونکە ئەگەر بڕیارێکی لەمشێوەیە بدەن زۆر خراپ بەسەر کابینەی ئێستای حکومەتی عێراق دەشکێتەوە، بۆیە داوا دەکەم پەلە نەکەن لە بڕیاردان، چونکە کێشەکان چارەسەر دەبن".

دوای چەندین کۆبوونەوە، تا ئێستا داواکانی کورد لە پڕۆژە یاسای بودجەی گشتی ٢٠١٨ عێراق جێگیر نەکراوە، بۆیە شیعەکان ھانایان بۆ سوننەکان بردووە، تا بە زۆرینەی دەنگ خوێندنەوە بۆ پڕۆژە یاسای بودجە بکەن و تێیپەڕێنن.

 

سه‌رچاوه‌: K24





ئەم هەواڵە 1477جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
لە پەخشی راستەوخۆی گێچەڵی سێکسی پێدەکرێت
خەونی ھەمو ئافرەتێک , کەسێکی ئاوای ھەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad