English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئاڵا سپییه‌كان ته‌نها وه‌همێكه‌ و حكومه‌تی عێراق له‌ رووی راگه‌یاندنه‌وه‌ گه‌وره‌ی كردووه‌
2018-02-08 [09:58 AM]

ZNA-هه‌ولێر


رۆژنامەی ئەلحەیاتی چاپی لەندەن، ئەمرۆ پێنج شەممە ٨/٢/٢٠١٨ راپۆرتێکی لەبارەی "ئاڵا سپییەکان" و گەورەکردنی قەبارەیان لەلایەن حکومەتی عێراق بڵاوکردووەتەوەو نوسیوویەتی "زانیارییەکان ئاماژە بەوە دەکەن، ئەو گرووپەی بە "ئاڵا سپییەکان" ناودەبرێن و پاش ئەوەی ھێزەکانی عێراق و حەشدی شەعبی ھاتنەوە ناوچەکانی کەرکووک و خورماتوو دەرکەوتوون، تەنھا وەھمێکە و حکومەتی عێراق لە رووی راگەیاندنەوە گەورەی کردووە".

رۆژنامەکە نوسیوویەتی "ھیچ گرووپ و رێکخراوی گەورە بەو ناوە لەو ناوچانەدا نیین، بەڵکو بەھۆی گەڕانەوەی سوپا و حەشدی شەعبی بۆ ناوچەکە و ئاوارەبوونی ژمارەیەکی زۆری خەڵکی ناوچەکانی خورماتوو و کەرکووک، پێدەچێت ژمارەیەک چەکداری کورد بن کە توڕەن لە پێشێلکارییەکانی حەشد و سوپا و بۆ بەرگریکردن لە ناوچەکانیان چەکیان ھەڵگرتبێت کە بە "خۆبەخشەکان" ناسراون".

دوای ئەوەی رۆژی ١٦ـی ئۆکتۆبەری ساڵی ٢٠١٧ بەھۆی رێککەوتنێکی ژێر بە ژێری ژمارەیەک سەرکردەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و حەشدی شەعبی و سوپای عێراق، ئەو ھێزانە ناوچەکانی کەرکووک و خورماتوویان داگیر کرد (وەک ئەوەی لە بەیاننامەی چەند سەرکردەیەکی یە:ێتی  ئاماژەی بۆکرا) پاشان لەو ناوچانەدا بنکە و مۆڵگەیان دامەزراند، چەند جارێک حەشد و سوپا رووبەڕووی ھێرش بوونەتەوە. بەڵام بەگوێرەی زانیاری بەرپرسە ئەمنییەکان "ئاڵا سپییەکان" تەنھا وەھمێکە و لە رووی راگەیاندنەوە گەورەکراوە.

پێشتر ژمارەیەک میدیای ناوخۆیی و ناوچەکەش گفتوگۆیان لەگەڵ ئەو گرووپە چەکدارەدا کردبوو کە بە "خۆبەخشەکان" ناسراوون، زۆرینەیان ئاوارەکانی خورماتوو بوون و لەو کوردانە بوون کە حەشدی شەعبی و سوپای عێراق ماڵ و موڵکیان داگیرکردن و سووتاندیان، بەڵام ھەر لەو کاتانەدا بێ ئەوەی ھیچ زانیارییەک ھەبێت لەسەر درووستبوونی گرووپێکی چەکداری توندڕەوی جیھادی، تەنھا دەرکەوتنی ژمارەیەک چەکدار بە ئاڵایەکی سپییەوە کە وێنەی سەری شێرێکی تێدایە. میدیاکان گەورەیان کردوو راگەیەنرا کە ئەوانە پاشماوەی چەکدارە ھەڵاتووەکانی داعشن کە پێش چەند مانگێک ناوچەکانیان کۆنترۆڵکراوەتەوەو زۆرینەیان لە دەوروبەری حەویجەوە ھاتوون.

بەڵام ئەوانەی شارەزای کاری گرووپ و رێکخراوە جیھادییەکانن تەئکید دەکەنەوە: "بەکارھێنانی وێنە لەناو ئاڵای سپیدا لە دەرەوەی بیروباوەڕ و نەریتی ئەو گرووپە جیھادی و توندڕەوانەدایە، پێدەچێت تەنھا ژمارەیەک خەڵکی ناوچەکانی باشووری رۆژھەڵاتی کەرکووک بن و ناو بە ناو ھێرش بکەنە سەر ھێزەکانی حەشد و سوپای عێراق و بێنە سەر رێگای سەرەکی کەرکووک - بەغدا".





ئەم هەواڵە 2386جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad