English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
یەکێتی بڕیاردان لەبارەی بەستنی کۆنگرە بۆ ماوەیەکی نادیار دوادەخات
2018-02-08 [10:01 AM]

ZNA-ھەولێر


بەپێی ئەو زانیاریانەی لە ئەندامێکی سەرکردایەتیی یەکێتییەوە دەست کەوتوون، یەکێتی بڕیاری داوە، بڕیاردان لەبارەی بەستنی کۆنگرەی چوارم بۆ کاتێکی نادیار دوابخات، تا ئەوکاتەی کێشەکانی خۆی یەکلایی دەکاتەوە و بەبێ کێشە دەچێتە ناو کۆنگرەوە.
 
ئەندامەکەی سەرکردایەتیی یەکێتی ئەوەشی ئاشکرا کرد کە ئەگەر هەیە لە جێگەی ئەو کۆنگرەیەی بڕیار بوو لە سەرەتای مانگی ئاداری داهاتوودا ببەسترێت، پلینیۆمێک ببەسترێت، هەرچەندە “بەشێک لە سەرکردەکانی یەکێتی بە پلینیۆم ڕازی نین و پێیان وایە ئەگەر یەکێتی پلینیۆم ببەستێت، تاکوو ھەشت ساڵی دیکە بیر لە بەستنی کۆنگرە ناکاتەوە”.
 
هەر لەمبارەیەوە ئەحمەد قەدەفەری، جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی ھەڵەبجەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە لێدوانێکیدا بۆ (باسنیوز) راگەیاندووە کە ھەوڵێک ھەیە بۆ دواخستنی کۆنگرە، بەڵام “ئێمە سوورین لەسەر ئەوەی کە دەبێ یەکێتی بە زوویی کۆنگرە ببەستێت، چونکە پلینێۆم کێشەکانی یەکێتی چارەسەر ناکات”.
 
ئەوەشی ڕوون کردەوە کە پێشتر یەکێتی پلینیۆمێکی بەستووە و بڕیاری داوە دوای ساڵێک کۆنگرە ببەستێ، بەڵام “نزیکەی 8 ساڵە کۆنگرەمان نەبەستووە، بۆیە ئەگەر پلنینۆم ببەستین، ڕەنگە نەتوانین بۆ ماوەیەکی دوور و درێژ کۆنگرە ببەستین".
 
ئەحمەد قەدەفەری، جەختی لەوەش کردەوە، جگە لە کۆنگرە، “ھیچ شتێکی دیکە ناتوانێ چارەسەری دەردەکانی یەکێتی بکات، ھەرچەندە کۆنگرە ناتوانێت چارەسەری ھەموو کێشەکانی یەکێتی بکات، بەڵام بەستنی کۆنگرە لە ئەنجامنەدانی باشترە".

 





ئەم هەواڵە 574جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
لە پەخشی راستەوخۆی گێچەڵی سێکسی پێدەکرێت
خەونی ھەمو ئافرەتێک , کەسێکی ئاوای ھەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad