English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمڕۆ ٥٥ ساڵ بەسەر کودەتای یەکەمی بەعسییەکاندا تێدەپەڕێت
2018-02-08 [10:36 AM]

ZNA- هه‌ولێر


ئەمڕۆ ساڵوەگەڕی کودەتاکردن بەسەر دامەزرێنەری سیستەمی کۆمارییە لە عێراق، کە ئەفسەر و فەرماندەکانی حزبی بەعسی عەرەبیی ئیشتیراکی ئەنجامیان دا.

لە رۆژی ٨ـی شوباتی ١٩٦٣، حزبی بەعسی عەرەبیی ئیشتیراکی بە ھاوبەشیی لەگەڵ ئەفسەر و فەرماندە عێراقییە نەتەوەپەرستەکان کودەتایەکیان بەسەر رژێمی حوکمڕانیی عەبدولکەریم قاسمدا کرد، کە قاسم لە ساڵی ١٩٥٨ سیستەمی حوکمڕانیی عێراقی لە پاشایەتییەوە بە کودەتایەک، گۆڕی بۆ سیستەمی کۆماری و خۆی بووە یەکەم سەرۆک کۆماری عێراق و ھاوکات سەرۆک وەزیرانیش.

دوای سەرکەوتنی کودەتای ئەفسەرانی سوپا بە سەرۆکایەتیی عەبدولکەریم قاسم، نەتەوەپەرستە کودەتاچییەکان ھەوڵیان دەدا عێراقیش ببێتە بەشێک لە کۆماری عەرەبیی یەکگرتوو، کە لە یەکگرتنی میسر و سووریا دروست بوو بوو. بەڵام حزبی شیوعیی عێراقی ھەوڵی سەرنەگرتنی ئەو یەکگرتنەی دەدا و پێی باش بوو لە جیاتی یەکگرتن، رێککەوتنی ئابووری و رۆشنبیری ئەنجام بدرێت.

ئەو ئەفسەر و فەرماندە نەتەوەپەرستانە لە رۆژی ٨/٢/١٩٦٣ کودەتایان بەسەر عەبدولکەریم قاسمدا کرد و رۆژی  دواتر لە دادگایەکی رووکەشدا، لە بارەگای رادیۆی بەغدا بڕیاری لە سێدارەدانیان بۆ قاسم دەرکرد و ئێوارەی ئەو رۆژەش تەرمەکەی لە تەلەڤزیۆنی فەرمی، نیشانی خەڵکی درا.

دوای سەرکەوتنی کودەتاکە، بەعسی و نەتەوەپەرستەکان عەبدولسەلام عارف، جێگری پێشووی سەرۆک وەزیران لەسەردەمی دەسەڵاتی عەبدولکەریم قاسمیان بە سەرۆک کۆماری عێراق دەستنیشان کرد.

دواتر عەبدولسەلام عارف لە رووداوێکی تەمومژاویی بە کەوتنەخوارەوەی ھەلیکۆپتەرێکی سەربازیی جۆری (میل مۆسکۆ )لە نێوان شارۆچکەی قەرنە و شاری بەسرا لە ١٣/٤/١٩٦٦ گیانی لەدەست دا.

بەعسییەکان، کە لە ساڵی ١٩٦٨ـەوە تا ٢٠٠٣ دەسەڵاتی رەھایان لە عێراق ھەبوو، بەشێوەیەکی دیکتاتۆری حوکمڕانیی ئەو وڵاتەیان دەکرد و بە ئاگر و ئاسن وەڵامی داواکارییەکانی خەڵکیان دەدایەوە.

لە سەردەمی داگیرکاریی بەعسییەکان لە کوردستان، سیاسەتی بە عەرەبکردنی کوردستان گەیشتە ترۆپک و خەڵکی ھەزاران گوند و ناوچەی کوردستان دەرکران و عەرەبی باشوور و ناوەڕاست لە شوێنیان جێگیرکران.

ھەر لە سەردەمی دەسەڵاتی بەعسدا، سوپای عێراق دەستی بە ئەنجامدانی پرۆسەی ئەنفال کرد، کە پرۆسەیەکی سەربازیی بوو بۆ جینۆسایدکردنی گەلی کوردستان و بەھۆیەوە زیاتر لە ١٨٢ ھەزار مرۆڤی کورد، راگواسترانەوە باشووری عێراق و لە بیابانەکان بە زیندوویی خرانە ژێر خاک، جگە لە کیمیابارانکردنی شاری ھەڵەبجە، ناوچەکانی بالیسان و شێخوەسانان و ناوچە جیاوازەکانی بادینان.

حزبی بەعس حزبێکی عەرەبیی نەتەوەپەرستی توندڕەوە. لە ساڵی ١٩٤٧ لە دیمەشقی پایتەختی سووریا لەلایەن میشێل عەفلەقەوە دامەزرێندراوە. لە سەرەتای ٥٠ـاکانی سەدەی رابردوودا بەعسییە عێراقییەکان رێکخستنێکی تایبەت بە وڵاتەکەیان لەناو حزبەکە دروست کرد و ناویان نا حزبی بەعسی عەرەبیی ئیشتیراکی- وڵاتی عێراق.

 
لە ساڵی ٢٠٠٣، ئەمریکا سەرکردایەتیی ھاوپەیمانییەکی نێودەوڵەتی بۆ رووخاندنی رژێمی بەعسی عێراق کرد، کە سەدام حوسێن لە ساڵی ١٩٧٩ تا ٢٠٠٣ سەرۆکایەتیی حزبی بەعس و کۆماری عێراقی کرد و رۆژی ٩ـی نیسانی ٢٠٠٣ بە گرتنی بەغدا، ئەو رژێمەی بە تەواوی رووخاند.





ئەم هەواڵە 1885جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad