English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمریکا: فشارەکانمان بۆ سەر کۆریای باکوور بەردەوامی دەبێت
2018-02-08 [11:10 AM]

ZNA-هەولێر


جێگری سەرۆکی ئەمەریکا ڕایگەیاند، وەلاتەکەی بەمزووانە توندترین و قورسترین سزای ئابووری بۆ سەر کۆریای باکوور ڕادەگەیەنێت.

مایک پێنس جێگری سەرۆکی ئەمەریکا، دوای کۆبوونەوەکەی لەگەڵ سەرۆک وەزیری ژاپۆن شینزۆ ئابیدا، گوتی فشارەکانی ئەمەریکا بۆ سەر کۆریای باکوور بەردەوام دەبێت تا ئەو کاتەی پیۆنگ یانگ دەستبەرداری بەرنامە ناوکیی و موشەکییەکەی دەبێت.

جێگری سەرۆکی ئەمەریکا وردەکاری نەخسته‌ روو سەبارەت بەوەی سزاکان دەخرێنە سەر چ بوارێک و هەروەها ئاماژەی بەوەش نەدا کەی سزاکان ڕادەگەیەنرێن.

پێنس و ئابی لە کۆبوونەوەکەیاندا باسیان لە توندوتۆڵکردنەوەی پەیوەندییە سەربازییەکانی نێوان ئەمەریکا و ژاپۆن کردووە لەنێوەندی هەڕەشەکانی کۆریای باکووردا.

پێنس گوتی "ئەمەریکا پابەندە بە دابین کردنی سیستمی بەرگری زیادە بۆ ژاپۆن، وە ئێستا وڵاتەکانمان پێکەوە کاردەکەن بۆ ئەوەی بەزووترین کات ئەو سیستمە بەرگرییانە بگەیەنن.

سەرۆک وەزیری ژاپۆن، شینزۆ ئابی گوتی، لەگەڵ مایک پێنسدا کاتێکی باشیان بەسەر بردووە و باسیان لە کۆریای باکوور کردووە و بەتەواوەتی سیاسەتەکانیان سەبارەت بە پیۆنگ یانگ هاوتا کردووە. ئابی بەردەوام بوو لە لێدوانەکانی و وتی کۆریای باکوور بەردەوامە لە کارە وروژێنەرەکانی.

ئابی و پێنس ڕەشبینی خۆیان دەربڕی لەوەی کەمبوونەوەی بڕێکی کەمی گرژییەکانی نێوان کۆریای باکوور و کۆریای باشوور لە داهاتوودا بەردەوام ببێت.





ئەم هەواڵە 766جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad