English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کۆمپانیای شێڵ کێڵگەی نەوتی مەجنوون لە باشووری عێراق بەجێ دەھێڵێت
2018-02-08 [04:06 AM]

ZNA- هەولێر


 

ئێراک ئۆیەڵ ڕیپۆرت لە ھەواڵێکدا بڵاویکردووەتەوە کە عێراق لەجیاتی ئەوەی ھەوڵ بدات کۆمپانیای شێڵ بگەڕێنێتەوە کە نیاز وایە کێڵگەی نەوتی مەجنوون بە جێ بھێڵێت، ھەوڵی ئەوە دەدات کە بەرھەمھێنان لە کێڵگەی نەوتی مەجنوون دوو ھێندە بکات.

 

بەپێی ھەواڵەکە کۆمپانای نەوتی بەسرە لە ھەوڵی ئەوەدایە پلانێکی چڕ دابنێت بۆ دوو ھێندەکردنی بەرھەمھێنان لەو کێڵگەیە دوای ئەوەی کە ‌کۆمپانیای شێڵ لە مانگی حوزەیرانی داھاتوو بەجێی دەھێڵێت.

 

کۆمپانیاکە دەیەوێ زەمینەسازی بۆ دوو ھێندەکردنی بەرھەمھێنان بکات بەر لەوەی کە کۆمپانیایەکی نێودەوڵەتی دیکە جێی کۆمپانیای شێڵی ھۆڵەندی بگرێتەوە.

 

بەپێی ئەو سەرچاوەیە ژمارەیەک کۆمپانیا ئارەزوویان دەربڕیووە جێی شێڵ بگرنەوە لەوانە تۆتاڵ، شیڤرۆن، بریتش پترۆلیۆم، پیترۆچاینا و ئینی.

 

شێڵ، لە ئەیلولی٢٠١٧ ڕایگەیاند کە واز لە ‌بەشە پشکەکانی لە کێڵگەی مەجنوون دەھێنێت بۆ خزمەتگوزاریی تەکنیکی کە لە  زیادکردندا لە ساڵی ٢٠٠٩ گرێبەستەکەی بردەوە.





ئەم هەواڵە 1786جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
لە پەخشی راستەوخۆی گێچەڵی سێکسی پێدەکرێت
خەونی ھەمو ئافرەتێک , کەسێکی ئاوای ھەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad