English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سوید پشتیوانی خۆی زیاد دەکات بۆ سەقامگیرکردنی ناوچە تازە ئازادکراوەکانی عێراق
2018-02-08 [04:07 AM]

ZNA- بەغدا


 

حکومەتی شانشینی سوید بڕی ١٢ ملیۆن دۆلار (١٠٠ ملیۆن کرۆنی سویدی) ی تری بەخشیە دامەزراوەی کۆمەککردن بۆ سەقامگیرکردن سەر بە بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرپێدان، ئەم دامەزراوەیە لایەنی دارایی دابین دەکات بۆ دەستپێشخەریەکانی سەقامگیرکردنی خێرا بۆ ئەو ناوچانەی تازەئازادکراوەکان لە دەستی رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام (داعش). ئەم بەخشینە کۆی بەخشینەکانی سوید لە ساڵی ٢٠١٥ ەوە دەگەیەنێتە ٢٦ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی (٢١٢.١ ملیۆن کرۆنی سویدی).

 

خاتوو لیز گراندێ، نوێنەری نیشتەجێی بەرنامەی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق، وتی :" پێشکەوتنێکی ئێجگار زۆر ئەنجامدراوە لەو ناوچانەی تازە ئازادکراون. شتێکی نایابە ببینیت خەڵکی گەڕانەوە بۆ سەر ماڵوحالی خۆیان و بنیادنانەوەی ژیان و کۆمەڵگاکانیان ھەڵببژێرن. لەم قۆناغەدا لە عێراق، ھیچ شتێک لەمە گرنگتر نیە. ئاستی کاولکاری و زیانەکان نابێت بە کەم تەماشابکرێن. بەتایبەتی لە موسڵدا. بۆیە ئەم بەخشینە میھرەبانەی سوید لەکات و ساتی خۆیدا ھاتووە."

 

جەنابی بەڕێز پۆنتەس مێلاندەر، باڵیۆزی سوید لە عێراق، وتی :" سوید بە ئەوپەری پابەندبوونی خۆری ڕادەگەیێنێت بۆ پشتیوانیکردنی ھەوڵەکانی حکومەتی عێراق لە دابینکردنی خزمەتگوزاریە گرنگەکان کە سوود دەگەیەنێت بە ھەموو ھاوڵاتیەکی عێراقی لە ناوچە تازە ئازادکراوەکاندا. دامەزراوەی کۆمەککردن بۆ سەقامگیرکردن سەر بە بەرنامەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ پەرپێدان لایەنێکی گرنگە لە دڵنیابوون لەوەی ھەوڵە سەربازیەکانی دژ بە داعش بەردەوامبن. ئێمە لەدڵەوە ھیواخوازین سەقامگیری ببێتە ھۆی دانانی بەردی بناغەی کۆمەڵگایەکی ئاشتیخواز و گشتگیر. جودا لە سەقامگیری، عێراق بە دەوڵەتێکی گرنگ دەمێنێتەوە لە ھەماھەنگیی پەرەپێدانی سویدیدا."

 

لەسەر داوای حکومەتی عێراق، بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرپێدان دامەزراوەی کۆمەککردن بۆ سەقامگیکرکردن لە حوزەیرانی ٢٠١٥ دا دامەزراند بۆ ئاسانکاری لە گەڕانەوەی ئاوارە عێراقیەکان و دانانی بناغەی کارکردن بۆ دروستکردن و چاککردنەوە و زامنکردنی ھەولەکان لە دژی توندوتیژی و توندڕەووی. دامەزراوەکە لە ئێستادا زیاتر لە ١,٦٠٠ پڕۆژەی لە کاردایە لە ٢٣ شار و قەزای ئازادکراودا، بۆ یارمەتیدانی دەسەڵاتدارە ناوخۆییەکان تا بە خێرایی نۆژەنکردنەوە بۆ ژێرخانە گرنگەکان ئەنجام بدات. زیاتر لەسەدا ٩٥ ی ھەموو پڕۆژەکانی سەقامگیرکردنەوە ئەنجامدراون لەلایەن کەرتی تایبەتیی ناوخۆییەوە بە کارپێکردنی ھێزی کاری ناوخۆیی.





ئەم هەواڵە 1882جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad