English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دانیمارک زیاتر له بیست ملیۆن دۆلاری دیکەی بۆ سەقامگیریی عێراق تەرخان کرد
2018-02-08 [04:13 AM]

ZNA- بەغدا


 

حکومەتی شانشینی دانیمارک بڕی ٢١.٤ ملیۆن دۆلار (١٣٥ ملیۆن کرۆنی دانیمارکی)ی تری بەخشی بە دامەزراوەی کۆمەککردن بۆ سەقامگیرکردن کە سەر بە بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان، ئەم دامەزراوەیە لایەنی دارایی دابین دەکات بۆ دەستپێشخەریە خێراکانی سەقامگیرکردنی ناوچە ئازادکراوەکانی ژێردەستی ڕێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام (داعش). ئەم بەخشینە کۆی بەخشینەکانی دانیمارک لە ٢٠١٥ ەوە دەگەیەنێتە ٣٨.١ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی (٢٤٦ ملیۆن کرۆنی دانیمارکی.(

 

خاتوو لیز گراندێ، نوێنەری نیشتەجێی بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرپێدان لە عێراق، وتی :" بەڕاستی سەرەنجڕاکێشە ئەم پێشکەوتنانەی لە ناوچە تازە ئازادکراوەکاندا ئەنجامدراوە ببینین. زیاتر لە نیوەی ئەو شەش ملیۆن ھاوڵاتیەی عێراق کە لەکاتی ململانێکاندا لە ماڵوحاڵی خۆیان ھەڵاتوون گەڕاونەتەوە. خێراکردنی سەقامگیری بۆ ئەوەی ئەو ٢.٦ ملیۆن ھاوڵاتیەی ھێشتا ئاوارەن بتوانن بگەڕێنەوە و ژیانی خۆیان بنیادبنێنەوە یەکێکە لە بەرزترین ئەولەویەتەکانی عێراق."

 

باڵیۆزی دانیمارک بۆ عێراق، جەنابی بەڕێز گێرت ماینیک، وتی :" دانیمارک پیرۆزبایی لە خەڵکی عێراق و ھێزە ئەمنیەکانی عێراق دەکات لەسەر بەردەوامبوونی سەرکەوتنەکانیان لە ئازادکردنی عێراق لەدەستی داعش بە پشتیوانی لەلایەن ھاوپەیمانانی نێودەوڵەتیەوە. نۆژەنکردنەوەی ژێرخانی گرنگ و دامەزراندنەوەی خزمەتگوزاریە گشتیەکان ھێشتا بە گرنگیی ماونەتەوە بۆ ئەوەی ئەو خەڵکەی بەھۆی ململانێکانەوە ئاوارە بوون بتوانن بگەڕێنەوە. ئەم بەخشینە بۆ دامەزراوەی کۆمەککردن بۆ سەقامگیرکردن پێکەوە لەگەڵ کۆمەکیەکەمان بۆ کاروباری مین و پشتیوانیمان بۆ بەھێزکردنی توانستی ھێزە ئەمنیەکانی عێراق، بەردەوامبوونی پابەندبوونی دانیمارک نیشان دەدات لەسەر پشتیوانیەکەی بۆ سەقامگیری عێراق."

 

لەسەر داوای حکومەی عێراق بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێداندامەزراوەی کۆمەککردن بۆ سەقامگیرکردن لە حوزەیرانی ٢٠١٥ ەوە دامەزراوە بۆ ئاسانکاری گەڕانەوەی ئاوارە عێراقیەکان و دانانی بەردی بناغەی کارکردن بۆ بنیادنانەوە و چاککردنەوە و زامنکردن لە دژی سەرھەڵدانەوەی توندوتیژی و توندڕەوی. ئەم دامەزراوەیە لە ئێستادا زیاتر لە ١,٦٠٠ پڕۆژەی لە کاردایە لە ٢٣ شار و قەزای ئازادکراودا و یارمەتی دەسەڵاتدارە ناوخۆییەکان دەدات تا بە خێرایی  نۆژەنکردنەوە ئەنجام بدرێت بۆ ژێرخانی گرنگ. زیاتر لە سەدا ٩٥ ی ھەموو پڕۆژەکانی سەقامگیرکردنەوە ئەنجامدراون لەلایەن کەرتی تایبەتی ناوخۆوە بە خستنە سەرکاری ھێزی کاری ناوخۆ.





ئەم هەواڵە 1975جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad