English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بڕە پارەێک لە بەغداوە گەیشتە ھەولێر
2018-02-08 [04:50 AM]

ZNA- ھەولێر


بەرپرسێكی وەزارەتی بازرگانی ئاشكرای دەكات بەشێک لە شایستە داراییەکانی گەنمی جوتیاران گەیشتووەتە هەولێر.


نەوزاد ئەدهەم، بەرێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی  رایگەیاند: "بڕی 40 ملیار دیناری پارەی گەنمی جووتیارانی دهۆك لە بەغداوە گەیشتووەتە هەولێر و ڕۆژی یەكشەمەی داهاتوو تەحویلی دهۆك دەكرێت بۆ دابەشكردنی بەسەر جووتیاراندا".


ئەوەشی خستە ڕوو، لەو بڕە پارەیە 22 ملیار دیناری هی ساڵی 2016یە و بڕی 18 ملیار دیناریش هی پارەی گەنمی 2017یە و بەپێی چەك دابەش دەكرێتە سەر جووتیاران.


سەبارەت بە پارەی گەنمی جووتیارانی هەولێر و سلێمانی ئەو بەرپرسەی وەزارەتی بازرگانی دەڵێت: "لە سلێمانی پارەكە هاتووە ئێستا چەكەكان دابەش دەكرێت، هی هەولێر كێشەیەكی تێدایە، نوێنەرێكمان ناردووەتە بەغدا هەفتەیەکە لەوێیە پێمان گوتووە نەیەوە تاوەكو چەكی پارەكە لەگەڵ خۆت نەهێنیەوە، كە بڕەكەی زیاتر لە 40 ملیار دینارە بۆ هەردوو ساڵی 2016 و 2017".

 

باس





ئەم هەواڵە 11230جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad