English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
٨٠٢ قوتابی پێداویستی خوێندنیان پێشکەش دەکرێت
2018-02-08 [05:52 AM]

ZNA- هەولێر


 

دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەردەوامە لە ھاوکاری قوتابیان لە سەرتاسەری کوردستاندا و ئەمجارە جانتا و پێداویستی خوێندنی پێشکەش بە ٨٠٢ قوتابی لەشارەدێی رزگاری دەکات.

 

ئەمڕۆ دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە چالاکییەکیدا لە سێکتەری پەروەردە جانتا و پێداویستی خوێندنی پێشکەشی ٨٠٢ قوتابی قۆناغی یەک ھەتا شەشی قوتابخانەی ئاورینگی بنەڕەتی لە شارەدێی رزگای کرد.

 

ئەم ھاوکارییانەی دەزگای خێرخوازیی بارزانی پێداویستی خوێندی ساڵێکی قوتابییەکان پڕدەکاتەوە و پاڵپشتییەکی ماددی باشە بۆ خێزانی قوتابییەکان و مەبەست لێی پشتیوانی کردن و ھاندانی قوتابییەکانە بۆ بەردەوامی دان بە پرۆسەی خوێندن و سەرکەوتنیان.

 

لە دەستپێکی ساڵی خوێندنی نوێوە دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە قوتابخانەی رۆژھەڵاتی بنەڕەتی لە ھەولێر قۆناغێکی نوێی ھاوکارییەکانی خۆی لە سێکتەری پەروەردەدا راگەیاند و لەم قۆناغەدا ٥٠ ھەزار قوتابی پۆلەکانی یەک ھەتا شەشی بنەڕەتی سودمەند دەبن.

 

ساڵانە دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە سێکتەری پەروەردەدا چالاکی جۆراوجۆر بەڕێوەدەبا، کە ھەتا ئێستا بریتیبوون لە (درووستکردن و نۆژەن کردنەوەی قوتابخانەکان و دابینکردنی پێداویستی خوێندن بۆ قوتابخانەکان و قوتابیان و ھەروەھا خولی تایبەت بە فێرکردن و بارھێنان) کە ئەم چالاکییانە بە سپۆنسەری و ھاوکاری رێکخراو و خێرخوازە ھەرێمی و جیھانییەکان بەڕێوەدەبرێن.





ئەم هەواڵە 289جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵوێستێکی جوانی محەمەد سەڵاح
خاڵ بەدەستھێنان ئاوا دەبێت
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad