English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
٩٠٦٩ منداڵی ئاوارە جلوبەرگی زستانە وەردەگرن
2018-02-08 [05:55 AM]

ZNA- هەولێر


 

دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە چالاکییەکدا بە ھاوکاری رێکخراوی جیھانی unicef جلوبەرگی زستانە پێشکەش بە ٩٠٦٩ منداڵی ئاوارە لە کەمپەکانی (شێخان و داودییە و شاریا) دەکات.

 

ئەمڕۆ بەمەبەستی ھاریکاری کردنی منداڵان و رووبەڕووبوونەوەی سەرما و بارودۆخی سەختی ژیان لە ناو کەمپی ئاوارەکاندا دەزگای خێرخوازیی بارزانی و رێکخراوی جیھانی unicef ھاوکاری پێشکەشی ٩٠٦٩ منداڵی ئاوارە دەکەن. لە ھاوکارییەکاندا جلوبەرگی زستانە پێشکەش بە ھەریەک لە منداڵەکان دەکرێت.

 

جێگای ئاماژەیە سەرما و کەشوھەوای وەرزی زستان کێشەی تەندرووستی لە ناو کەمپەکاندا درووست دەکات و منداڵان دەبنە قوربانی سەرەکی ئەم بارودۆخە. دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە کاروچالاکییەکانیدا بەردەوام گرنگی زیاتری بە منداڵان داوە و دابین کردنی پێداویستییەکانیانی لە ریزی یەکەمی کارەکانیدا داناوە.





ئەم هەواڵە 940جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
لە پەخشی راستەوخۆی گێچەڵی سێکسی پێدەکرێت
خەونی ھەمو ئافرەتێک , کەسێکی ئاوای ھەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad