English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەریتانیا: بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئێران لەگەڵ ئەمریکا لەدانوستان داین
2018-02-08 [06:02 AM]

ZNA- هەولێر


بەریتانیا لەگەڵ ئەمریكا بە مەبەستی رووبەروو بوونەوە لەگەڵ چالاكیە موشەكیەكانی ئێران لە دانوستاندن دایە.

كیم داروك بالوێزی بەریتانیا لە ئەمریكا ئاشكرای كردووە كە وڵاتەكەی لەگەڵ حكومەتی دۆناڵد ترامپ لە ئەمریكا بە مەبەستی راگرترنی چالاكیە تێكدەرانەكانی ئێران لە ناوچەكە و رووبەروو بوونەوە لەگەڵ پرۆگرامی موشكەی ئەو وڵاتە لە دانوستانێكی چڕوپڕدایە.

داروك بە "فاكس نیوز"ی ئەمریكایی راگەیاندووە كە ھەنگاوەكانی ئێران لە نێو  سووریا، لە عێراق، یەمەن یان ھەر وڵاتێكی دیكە لە ناوچەكە جێگەی قەبووڵ كردن نیە و ھەموان دەبێ پێكەوە رووبەرووی ئەم وڵاتە ببینەوە.

بەرپرسانی ئێرانی دەڵێن بە هیچ شێوەیەک ئامادە نین لە بارەی بە‌هێزکردنی توانای مووشەکیی ئەم وڵاتە لە گەڵ وڵاتانی دیەکەدا گفتوگۆ بکەن و بەرپرسانی سوپای پاسدارانیش دەڵێن توانا مووشەکیەکانیان بە‌هێزتر دەکەن. فەرماندەیەکی سوپای پاسدارانیش رایگەیاندووە ئەوان جۆرە مووشەکێکیان هەیە کە نە ئەمریکا هەیەتی و نە رووسیا.





ئەم هەواڵە 400جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad