ZNA- هەولێر
٢١ کوردی خەڵکی هەرێمی کوردستان کە دانیشتووی وڵاتی بەریتانیان، بە تۆمەتی ئەنجامدانی کاری قاچاغچیەتی و بازرگانی بە مرۆڤ لەلایەن پۆلیسی بەریتانیاوە دەستگیرکران.
پۆلیسی ناوچەی تیساید لە شاری میدلزبرەی بەریتانیا رایگەیاند کە ٢١ کوردی خەڵکی هەرێمی کوردستانیان بە تۆمەتی بازرگانی کردن بە مرۆڤەوە دەستگیرکردووە.
بەرپرسی ئۆپراسیۆنەکە "مارک سبوسر" لە پۆلیسی بەریتانیا لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئاشکرای کرد کە ماوەیەکە ئەندامانی گرووپەکە لەلایەن پۆلیسی بەریتانیاوە، چاودێری کراون.
مارک سبوسر گووتی پاش چاودێریکردن و دڵنیابوون لە ئەنجامدانی کاری بازرگانی بەمرۆڤ، تەواوی گرووپەکە کە لە ٢١ کەس پێکهاتوون، لە ناوچەی تیسایده شاری میدلزبرەی بەریتانیا دەستگیرکردووە.
سبورس هەروەها گوتی: بەهۆی ئەوەی ژمارەیەکی زۆر لە کوردانی هەرێمی کوردستان لەناوچەکە، نیشتەجێن، پۆلیس پێشبینی دەکات، سەرچاوەی بازرگانی بەمرۆڤ لە ناوچەی تیسایدەوە بۆ ئەوروپا لەو ناوچەیە بووبێت.
پۆلیسی بەریتانیا ئاماژەی بەوەشدا کە قاچاغ چییەکان بۆ هەر پەنابەرێک٦ تا ١٠ هەزار جنیهی ئیستەرلینی یان لە پەنابەرەکان وەرگرتووە و لەناوچەی تیسایدەوە بەرە ئەورووپایان گواستوونەتەوە.
ئەم هەواڵە 1783جار خوێندراوەتەوە |