English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
كۆمسیۆنی هەڵبژاردنی رووسیا:قۆناغی تۆماری ئەو كاندیدانەی تەواوكرد كەبەژداری لە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیدا دەكەن
2018-02-08 [07:21 AM]

ZNA-هەولێر


هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی رووسیا كه‌ وا بڕیارە ۱۸ی ئاداری ئەمساڵ به‌ڕێوه‌ بچێت شانبەشانی سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته‌، ڤلادیمیر پوتین، حه‌وت كاندیدی دیكه‌ کێبڕكێ ده‌كه‌ن.

كۆمسیۆنی هەڵبژاردنی ناوەندی رووسیا قۆناغی تۆماری ئەو كاندیدانەی تەواوكرد كەبەژداری لە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیدا دەكەن هەڵبژاردنەکانیش كە لە مانگی داهاتوودا به‌ڕێوەدەچێت.

له‌ كاتێكدا پوتین له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا كاندیدی سه‌ربه‌خۆیه‌، حه‌وت كاندیده‌كه‌ی دیكه‌ هه‌ریه‌كه‌یان پاڵێوراوی پارتێكی جیان.

له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا له‌ پاڵ پوتیندا هه‌ریه‌ك له‌ سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی لیبراڵی رووسیا، ڤلادیمیر جیرینۆڤسكی و كاندیدی پارتی كۆمۆنیست، پاڤێل گرودینین و رابه‌ری پارتی یابلۆكۆ، گریگۆری یاڤلینسكی و رابه‌ری پارتی گه‌شه‌كردن، بۆریس تیتۆڤ و رابه‌ری پارتی ئه‌نجوومه‌نی گه‌لی رووسیا، سێرگی بابورین و رابه‌ری پارتی كۆمۆنیسته‌كانی رووسیا، ماكسیم سورایكین و كاندیدی پارتی ده‌ستپێشخه‌ری مه‌ده‌نی، كسێنیا سۆبچاك پێشبڕكێ ده‌كه‌ن.





ئەم هەواڵە 727جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
لە پەخشی راستەوخۆی گێچەڵی سێکسی پێدەکرێت
خەونی ھەمو ئافرەتێک , کەسێکی ئاوای ھەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad