English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
رۆژنامه‌یه‌ك: سعودیه‌ پرۆسه‌یه‌كی فراوانی كڕینی زه‌وی له‌ به‌سره‌ ده‌ست پێكردوه‌
2018-02-08 [07:25 AM]

ZNA - هه‌ولێر


ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ رۆژنامه‌یه‌كی لوبنانی ئاشكرای كرد، سعودیه‌ به‌شێوه‌یه‌كی فراوان پرۆسه‌ی كڕینی زه‌وی له‌ پارێزگای به‌سره‌ ده‌ستپێكردوه‌، وتیشی، پرۆسه‌كه‌ له‌رێگه‌ی چه‌ند كه‌سێكی ره‌وتی سه‌در به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

رۆژنامه‌ی ئه‌خباری لوبنانی له‌ راپۆرتێكیدا وتی، سعودیه‌ ماوه‌یه‌كی زۆره‌ ده‌ستی له‌ كڕینی زه‌وی له‌ پارێزگای نه‌وتی كردوه‌، وتیشی، پرۆسه‌ی كڕینه‌كه‌ له‌ رێگه‌ی چه‌ند ده‌ستێكی سه‌ر به‌ره‌وتی سه‌در ئه‌نجام ده‌درێت، به‌تایبه‌ت له‌ لیژنه‌ی ئابوری كه‌ پێشتر رابه‌ری ره‌وتی سه‌در موقته‌دا سه‌د هه‌ڵی وه‌شانده‌وه‌.

ئه‌و رۆژنامه‌یه‌ له‌رێگه‌ی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه‌ بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌و ده‌ستانه‌ پله‌ی جیاجیایان هه‌یه‌ و سه‌ر به‌ ره‌وتی سه‌درن به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ نووسینگه‌كانی كڕینی خانووبه‌ره‌ ئه‌نجام ده‌درێت كه‌ كه‌سانی سه‌ر به‌ره‌وتی سه‌در به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن.

ئه‌وه‌شی خسته‌روو ئه‌و سه‌رچاوانه‌ هۆكاری ره‌فتاری ئه‌و كه‌سانه‌ی ئاشكرا نه‌كرد، به‌ڵام چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی سیاسی ئه‌و جوڵه‌یه‌ پاش سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌در بۆ سعودیه‌ له‌ ته‌مموزی رابردوو په‌یوه‌ست ده‌كه‌ن كه‌ چه‌ند به‌رپرسێكی بینی و له‌سه‌رووی هه‌موویان محمدی كوڕی سه‌لمان.

هه‌مان سه‌رچاوه‌ به‌ رۆژنامه‌كه‌ی راگه‌یاندوه‌، ئه‌وه‌ی له‌ ئێستادا له‌ به‌سره‌ ده‌گوزه‌رێت، پێشتر له‌ سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌در و دیداری له‌گه‌ڵ كوڕی سه‌لمان رێكخراوه‌، ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردوه‌، ئه‌و ئامانجانه‌ی پاڵ به‌سه‌درییه‌كانه‌وه‌ ده‌نێت په‌یوه‌ندی به‌ ركابه‌ری سیاسیه‌وه‌ هه‌یه‌ یاخود پشتی به‌م په‌نده‌ به‌ستووه‌ كه‌ ده‌ڵێت دوژمنی دوژمنه‌كه‌م دۆستمه‌.

 





ئەم هەواڵە 3151جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad