English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چەند بەرپرسێکی ئەمریکا:ئەوان ناخوازن وڵاتەکەیان بەشدار بێت لە ئاوەدانکردنەوەی عێراق
2018-02-09 [09:42 AM]

ZNA-هەولێر


بڕیارە ھەفتەی داھاتوو کۆنگرەی ئاوەدانی عێراق لەکوێت بەڕێوەبچێت، بەرپرسانی ئەمەریکاش رایدەگەیەنن وڵاتەکەیان نایەوێت بە ھیچ بڕە پارەیەک، بەشداری لە کۆنگرەی ئاوەدانی عێراقدا بکات.

جێمیس جێفری، باڵیۆزی پێشووی ئەمەریکا لەعێراق، رایگەیاندووە، ئەوان بەشداری ناکەن لە ئاوەدانکردنەوەی عێراق، بەڵام ئەمەریکا ملیاران دۆلاری لە عێراقدا خەرج کردووە لە شەڕی داعش و پڕ چەککردنی ھێزە چەکدارەکان و ھاوکاری مرۆیی.

راشیگەیاندووە، ئەمەریکا تەنھا ئەوە دەتوانێت ھەوڵە دیبلۆماسییەکان کۆبکاتەوە، بۆ ئاوەدانی عێراق.

چەند بەرپرسێکی دیکەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، بە رۆیتەرزیان راگەیاندووە، ئەوان ناخوازن وڵاتەکەیان بەشدار بێت لە ئاوەدانکردنەوەی عێراق.

چاوەڕواندەکرێت، ریکس تیلەرسۆن، وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، بەشداری کۆنگرەی ئاوەدانکردنەوەی عێراق بکات.





ئەم هەواڵە 1135جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad