English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ماتیس:ئامانجی ھێرشی ھێزەکانی نزیک لە حکومەتی سوریا بۆ کۆنتڕۆڵکردنەوەی کێڵگەی خشامی نەوتی بووە
2018-02-09 [09:56 AM]

ZNA-هەولێر


لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا جیم ماتیس وەزیری بەتگری ئەمریکا راگەیاند،"ئەگەر ئێمە بکەوینە ناو ململانێیەکی فراوان دەستپێشخەری لە لای ئێمەوە دەبوو، ھێرشی سەرھێزەکانی سوریای دیموکرات ئێمەی شەرمەزارکرد بۆیە وەڵامدانەوەی ئێمە تەنھا بەرگری لەخۆکردن بووە.

بەرپرسێکی دیکەی ئەمەریکی، رایگەیاندووە کە ئامانجی ھێرشی ھێزەکانی نزیک لە حکومەتی سوریا بۆ کۆنتڕۆڵکردنەوەی کێڵگەی"خشام"ی نەوتی بووە لە رۆژھەڵاتی رووباری فورات لە پارێزگای دێرەزور.

دوێنێ ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆشەڕی دژی داعش، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە،"دوێنێ چوارشەممە، چەندین ھێرشی ئاسمانی کراوەتە سەر ھێزەکانی بەشاری ئەسەد، سەرۆکی سوریا، ئەوەش دوای ئەوەی ھێزەکانی ئەسەد ھێرشیاکردووەتە سەر ھێزەکانی ھەسەدە کە راوێژکارانی بیانی لەگەڵیانن لەو ناوچەیە".

ڕاگەیەنراوەکەی ھاوپەیمانان ئاماژەی بەوەکردبوو، بەرلەوەی ھێزەکانی ھاوپەیمانان"بە ھێرشی ھەوایی و تۆپباران ھێزە دوژمنکارەکان بکەنە ئامانج"، ئەو ھێزە تۆپخانەکان و ٢٠ بۆ ٣٠ تانکیان بەدووری ٥٠٠ مەتر لەھێزەکانی سوریای دیموکرات جێگیرکردووە.

بەپێی خەمڵاندنەکانی ھێزەکانی ھاوپەیمانان زیاتر لە ١٠٠ سەربازی ھێزەکانی ڕژێمی سوریا کوژراون، ھەربەپێی ڕاگەیەندراوەکەی ھاوپەیمانان "ئەوە کردەوەیەکی بەرگری لەخۆکردن بووەو،بەپێی ڕاگەیەنراوەکەش ھیچ  کوژراو بریندارێک لەریزی سەربازانی ھاوپەیماناندا نەبووەو تەنیا یەک شەڕڤانی ھێزەکانی سوریای دیموکرات برینداربووە.

هەروەها ڕاگەیەنراوەکەی ھاوپەیمانان دەڵێت، "ھاوپەیمانان گومانی ئەوەیان ھەبووە ھێزەکانی ڕژێمی سوریا ھەوڵی دەستبەسەرداگرتنی ناوچەیەک بدەن لەژێر کۆنتڕۆڵی ھێزەکانی سوریای دیموکرات، ھەروەھا کۆنترۆڵکردنی کێلگە نەوتیەکانی خوشام کە پێشتر سەرچاوەی سەرەکی داھاتی داعش بووە.





ئەم هەواڵە 721جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵوێستێکی جوانی محەمەد سەڵاح
خاڵ بەدەستھێنان ئاوا دەبێت
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad