English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق: پێویستە سەلیم جبوری خوێندنەوەی دووەمی پڕۆژە یاسای بودجە رابگرێت
2018-02-09 [02:30 AM]

ZNA-هەولێر


پەرلەمانتارێکی کوردی سەر بە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان،لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، رایدەگەیەنێت، کە ئەگەر بێت و پەرلەمان بەردەوام بێت لە ھەلپەساردنی ئەندامیەتی سێ پەرلەمانتارە کوردەکە لیستە کوردستانییەکان، بایکۆتی دانیشتنەکانی پەرلەمان دەکەن.

ئەشواق جاف، پەرلەمانتاری کوردی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بو ئاژانسی هەواڵی زاگروسی راگەیاند، ئەم سزایەی سێ پەرلەمانتارە درێژەدان بەسزادانی مللەتی کوردە کەلەمانگی 2ی 2014 دەستی پێکرد چونکە سێ پەرلەمانتارەکە بەرگری لە مافی خەلکی کوردستان و مافی پێشمەرگە کردووە.

کە ھەڵپەساردنی ئەندامیەتی سێ پەرلەمانتاری کورد، بەھۆی ئەو دەمەقاڵێیەی کە لە دواین دانیشتنی پەرلەماندا رووی دا، لەکاتی خوێندنەوەی دووەمی پڕۆژەیاسای بودجە، نادادپەروەرانەیە و گونجاو نییە، بە پێشێلکردنی مافی تەواوی گەلی کورد ھەژمار دەکرێت، نەک تەنیا ئەو سێ پەرلەمانتارە.

ئەو پەرلەمانتارە، ئەوەشی خستە روو: "پێوستە لەسەر سەلیم جبووری، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، خوێندنەوەی دووەمی پڕۆژە یاسای بودجە رابگرێت، تا ئەوکاتەی کێشەکانی پەیوەست بەوبابەتە چارسەر دەکرێن".

هەروەها جەختی لەوەش کردەوە، کە تا ئەو بڕیارە ھەڵنەوەشێتەوە، لیستە کوردستانییەکان بەردەوام دەبن لە بایکۆتکردنی دانیشتنەکانی پەرلەمان.

ئەشواق جاف، ئەوەشی روون کردەوە، کە پەرلەمانتارانی کوردن، بەرگری لە قوتی گەلی کورد و شایستە داراییەکانی پێشمەرگە دەکەن و داواشی کرد کە سەرجەم بڕیارەکانی پەرلەمان، دادپەروەرانە بێت و بەسەر ھەموواندا جێبەجێ بکرێت.

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە روژی چوارشەممەدا، بڕیاری ھەڵپەساردنی ھەریەک لە سیروان عەبدولڵا و شاخەوان عەبدولڵا، پەرلەمانتاری پارتی و مەسعود حەیدەری، لە فراکسیۆنی گۆڕان، ھەڵپەسارد.

زرار ناجی





ئەم هەواڵە 1447جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵوێستێکی جوانی محەمەد سەڵاح
خاڵ بەدەستھێنان ئاوا دەبێت
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad