English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمریکا بۆردومانێکی سەختی کردە سەر ئەم ناوچەیە
2018-02-09 [02:51 AM]

ZNA- ھەولێر




کەتیبەیەکی تۆپخانەکانی ھێزەکانی پیادەی دەریایی ئەمەریکا(مارێنز) ژمارەی پێوانەیی لە شاری رەققەی سوریا تۆمارکردووە، دوای ئەوەی داعش-ی بەچڕی بۆردومانکردووە، بە جۆرێک ماوەی ٤٠ساڵە بۆردومانی لەو شێوەیە رووینەداوە. 

ئەو کەتیبەیە ھاوکاری ھێزەکانی سوریای دیموکراتی کردووە، بۆ کۆنتڕۆڵکردنەوەی شاری رەققە، لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی رابردوو لەژێر دەستی داعش.

جون واین تروکسیل، گەورە راوێژکار لەسەرۆکایەتی دەستەی ئەرکانی ھاوبەشی ئەمەریکا رایگەیاندووە، کە ئەندامانی ئەو کەتیبەیە "لەماوەی پێنج مانگدا، زۆرترین تۆپیان ھاویشتووە، لە ھەموو کەتیبەکانی دیکەی پیادەی دەریایی لە سوپای ئەمەریکا، دوای شەڕی ڤێتنام کە لە ساڵی ١٩٧٥کۆتایی ھات".

تروکسیل، بە رۆژنامەی مارین کوربس تایمز-ی ئەمەریکی وتووە"لە ماوەی پێنج مانگدا، ئەو کەتیبەیە ٣٥ھەزار گولە تۆپی تەقاندووەو ئامانجەکانی داعش-ی بۆردومانکردووە و بە دەیان چەکداریان کوشتووە".

ئەو کەتیبەیە لە ١٨تۆپ پێکدێت، لەیەکینەی ١١ی پیادەی ھێزی دەریایی و مانگی ئازاری ساڵی رابردوو، گەیشتە سوریا بۆ ھاوکاری ھەسەدە، لە ھێرشەکانی بۆ سەر داعش.

ھێزەکەی ئەمەریکا، کە گولەی ١٥٥ ئێم ئێم-ی بەکارھێناوە، لەشەڕی رزگارکردنی عێراق-دا لە ساڵی ٢٠٠٣دا،  ٣٤ ھەزار گولەی تۆپی ھاوێشتووە.





ئەم هەواڵە 8611جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad