English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چه‌ند وێنه‌یه‌كی ساتی كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی ئیسرائیلی
2018-02-10 [10:21 AM]

ZNA-هەولێر


چەند وێنەیەکی ساتی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەیەکی جۆری F-١٦ـی ئیسرائیلی بڵاوکرایەوە کە سەرلەبەیانی ئەمرۆ پاش بۆردوومانکردنی چەند بنکەیەکی سەربازی ئێرانی لە سووریا کەوتە خوارەوەو سووریا رایگەیاند، بەھۆی مووشەکی ھێزی ئاسمانی وڵاتەکەی زیاتر لە فڕۆکەیەکی ئیسرائیلیان خستووەتە خوارەوەو تەلئەبیبیش رەتیدەکەتەوەو دەڵێت، تەنھا یەک فڕۆکەیان کەوتووەتە خوارەوە".

بەگوێرەی لێدوانێکی ئەفیخای ئەدرەعی، گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل، ھەر دوو فڕۆکەوانی فڕۆکەکە بە سەلامەتی لەو رووداوی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەکە رزگار بوون و لەناو خاکی ئیسرائیل کەوتوونەتە سەر زەوی.

سەرلەبەیانی ئەمرۆ شەممە ١٠/٢/٢٠١٨ سوپای ئیسرائیلیش رایگەیاند: "فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانیی ئێرانیان خستووەتە خوارەوەو چەند بنکەیەکی ئیرانیشیان لەناو خاکی سووریا بۆردوومان کردووە".

گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل، لە تویتەرەوەکەیەوە رایگەیاندووە "سوپای ئیسرائیل فڕۆکەیەکی بێ فرۆکەوانی ئێرانی خستووەتە خوارەوەو فڕۆکەکەیش لە سووریاوە ھاتووەتە ئاسمانی ئیسرائیل، بەڵام سیستمی بەرگریی ئاسمانی ئیسرائیل تێکیشکاندووەو لە سەرەتای ھەستانییەوە ئاگاداری جووڵەی بووە".

گوتەبێژی سوپای ئێسرائیل دەڵێت: "ئیران سەروەری خاکی ئیسرائیلی بەزاندووە" و تەلەڤیزیۆنی فەرمی سووریاش رایگەیاندووە، ھێزی بەرگریی ئاسمانی سووریا رووبەڕووی ھێرشی فڕۆکەکانی ئیسرائیل بوونەتەوەو زیاتر لە فڕۆکەیەکیان پێکاوەو تێکشکاندووە".


   
 





ئەم هەواڵە 3802جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵوێستێکی جوانی محەمەد سەڵاح
خاڵ بەدەستھێنان ئاوا دەبێت
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad