English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەنجومەنی ئاسایشی نیودەولەتی:تاوتووی راگرتنی شەڕ و ئاگەربەستێکی کاتیی دەکات لە سووریا بۆ ماوەی ٣٠ رۆژ
2018-02-10 [10:30 AM]

ZNA-هەولێر


ئەنجومەنی ئاسایش تاوتووی راگرتنی شەڕ و ئاگەربەستێکی کاتیی دەکات لە سووریا بۆ ماوەی ٣٠ رۆژ، تا لەو ماوەیەدا هاوکاریی مرۆیی بگەیەندرێت بەو وڵاتە و، بتوانرێت نەخۆش و بریندارەکان بگوازرێنه‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌كان، هەرچەندە رووسیا دژایەتی ئەو پڕۆژه‌يه‌ دەکات.

 

ئه‌و پڕۆژە بڕياره‌، كه‌ هەریەک لە نوێنەرانی سوید و کوەیت دایانڕشتووە، بەسەر ١٥ ئەندامەکەی ئەنجومەنی ئاسایشدا دابەشکراوە، بۆ ئەوەی ئەو پڕۆژە بڕياره‌ کاتییەش بکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە دەبێت لايه‌نی کەم ٩ دەنگ لەکۆی ١٥ دەنگ بەدەستبهێنێت و هیچ کام لە وڵاتانی رووسیا، چین، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، بریتانیا و فەڕەنسا مافی ڤیتۆ بەکارنەهێنن.





ئەم هەواڵە 463جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵوێستێکی جوانی محەمەد سەڵاح
خاڵ بەدەستھێنان ئاوا دەبێت
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad