English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی ئیسرائیل بۆردوومانی دیمەشق ده‌كه‌ن
2018-02-10 [10:57 AM]

ZNA-هەولێر


دوای بۆردومانەکانی بەرەبەیانی ئەمرۆ، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل جارێکی دیکە بۆردومانی چەند شوێنێکیان لە ریفی دیمەشق کردەوەو دەنگی چەند تەقینەوەکی بەھێزیش لەناوچەکەدا بیستراوە.

سەرچاوە ھەواڵییەکانی سوریا بڵاویان کردەوە کە فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل جارێکی دیکە بۆردومانی چەند شوێنێکیان لە ریفی دیمەشق کردووەو دەنگی چەند تەقینەوەکی بەھێز بیستراوە.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل چەند ئامانجێکیان لە سوریا بۆردومانکردو توانیشیان فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ئێرانی بخەنە خوارەوە،لەکاتی گەرانەوەی فڕۆکەکانی ئیسرائیلیش بۆ بنکەکانی خۆیان، فڕۆکەیەکی ئیسرائیلی لە بەرزاییەکانی جۆلان کەوتە خوارەوە.





ئەم هەواڵە 856جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵوێستێکی جوانی محەمەد سەڵاح
خاڵ بەدەستھێنان ئاوا دەبێت
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad