English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سوارێز دیاری بەسەر ھاوڕێکانی دابەش دەکات 
2018-02-10 [03:03 AM]

ZNA- ھەولێر 



لویس سوارێز ھێرشبەری یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی بەردەوامە لە پێشکەش کردنی ئاستێکی نایاب لەگەڵ یانەکەی چ بە گۆڵ تۆمارکردن بێت یا ئەسێست بێت . 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی سپۆڕتی ئیسپانی , لەگەڵ ئەوەی لویس سوارێز وەک ھێرشبەری یەکەمی یانەی بەرشەلۆنە دەناسرێت بەڵام لەگەڵ ئەوەش توانیوویەتی حەفت گۆڵ بۆ ھاوڕێکانی دروست بکات . 

لەھەواڵەکە ھاتووە , لە ئێستادا سوارێز لە پلەی سێیەمی ئەو یاریزانەی بەرشەلۆنە دێت کە زۆرترین گۆڵیان بۆ ھاوڕێکانیان دروست , لە پلەی یەکەم میسی دێت بە ١٤ گۆڵ و و ئەلباش ٩ گۆڵی دروست کردوە لوێس سوارێزیش ھاوشانی سێرجیۆ رۆبێرتۆ ھەریەکەو حەفت گۆڵیان بۆ ھاوڕێکانیان دروست کردوە . 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە , لەم وەرزە سوارێز سێ گۆڵی بۆ میسی و دوو گۆڵی بۆ راکیتیچ و گۆڵێکی بۆ ھەریەکە لە پاولینیۆ و کۆتینیۆ دروست کردوە . 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 2593جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
لە پەخشی راستەوخۆی گێچەڵی سێکسی پێدەکرێت
خەونی ھەمو ئافرەتێک , کەسێکی ئاوای ھەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad