English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هەشت كۆگای دەرمان لە هەولێر داخران و هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت
2018-02-10 [03:34 AM]

ZNA - هەولێر


 

پۆلیسی هه‌ولێر له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆس نێردراوه‌، تێیدا هاتووه‌، بە هۆی پابەندنەبوون بە ڕێنماییەكانی كوالیتی كۆنتڕۆڵەوە، هەشت كۆگای دەرمان لە هەولێر داخران و، وتەبێژی پۆلیسی هەولێریش ڕایدەگەیەنێت، هەڵمەتەكە لە پێناو پاراستنی تەندروستیی هاووڵاتیاندا بەردەوام دەبێت.

 

ڕائید هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، بە بڕیاری قایمقامی قەزای ناوەندیی هەولێر و لەبەر پابەندنەبوون بە ڕێنماییەكانی كوالیتی كۆنتڕۆڵ، لە هەڵمەتێكدا بە هاوكاریی بەشی پۆلیسی شارەوانیی قایمقامیەتی هەولێر، هەشت كۆگای دەرمان لە شاری هەولێر داخران.

 

بە وتەی هۆگر عەزیز، ڕێكاری یاسایی بەرامبەر سەرپێچیكاران گیراوەتە بەر و هەڵمەتەكەش لە پێناو پاراستنی تەندروستیی هاووڵاتیاندا بەردەوام دەبێت.

 





ئەم هەواڵە 979جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad