English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
شاندێکی بالایی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بەشداری لە کۆنگرەی کوێت بۆ ئاوەدانکردنەوی عێراق دەکات
2018-02-10 [03:54 AM]

ZNA-ھەولێر


سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، سەرەڕای ڕێگرییەکانی حکومەتی عێراق، بەڵام شاندی بالایی ھەرێمی کوردستان بەشداری لە کۆنگرەی کوێت بۆ ئاوەدانکردنەوەی عێراق ،دەکات.

 

دکتۆر، عەرەفات کەرەم، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لەبارەی بەشداریکردنی شاندی ھەرێمی کوردستان لە کۆنگرەی ئاوەدانکردنەوەی عێراق لە کوێت، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی ڕاگەیاند: ھەموو کات  لایەنە عێراقییەکان ھەوڵیان داوە رێگری لە کورد بکەن، ئەنجارەش ھەولیان دا رێگریی لە بەشداریکردنی شاندی ھەرێمی کوردستان لە کۆنگرەکە بکەن، بەڵام نەیانتوانی لەو رێگرییە بەردەوام بن، چونکە ”حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە ڕووی نێودەوڵەتییەوە دانپێدانراوە و دونیا مامەڵەی لەگەڵ دەکات".

 

دکتۆر، عەرەفات کەرەم گووتی: پێشتر وەک فراکسیۆنی پارتی بە نووسراوی فەرمی داوایان لە باڵیۆزی کوێت لە بەغدا کردووە، کە حکوومەتی ھەرێمی کوردستانیش بەشداری بکات لە کۆنگرەکە ”چونکە ئێمە ترسمان لەوە ھەیە، ئەو پارەیەی بۆ ئاوەدانکردنەوەی عێراق کۆ دەکرێتەوە، لە شوێنی دیکە خەرج بکرێت. ئەگەر ئێمە بەشدار نەبین ئەوا ھەر پارە بدرێتە عێراق، یەک فلسی نادرێتە ھەرێمی کوردستان".

 

عەرەفات کەرەم پیی وایە چوونی شاندی بالایی ھەرێمی کوردستان بۆ کوێت بەڵگەی ئەوەیە، کە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ”بەھێزە، ڕێزی لێ دەگیرێ و مامەڵەی لەگەڵ دەکرێ، کەواتە پلانەکەیان بەرامبەر ھەرێمی کوردستان شکستی ھێنا.

 

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق گووتیشی: شانی بالایی ھەرێمی کوردستان پێکھاتووە لە وەزیری دارایی، وەزیری پلاندانان، پارێزگارەکانی سلێمانی، ھەولێر، دھۆک".

 

بڕیارە لە رۆژانی ١٢-١٤ـی مانگی ٢ـی ٢٠١٨، لە کوێتی پایتەختی دەوڵەتی کوێت، کۆنگرەی ”دووبارە ئاوەدانکردنەوەی عێراق“ بە بەشداریی نوێنەرانی ٧٠ وڵاتی جیھان، بەڕێوە بچێت، کۆنگرەکە لەلایەن عێراق، کوێت، یەکێتیی ئەوروپا، نەتەوە یەکگرتووەکان و بانکی نێودەوڵەتی سەرپەرشتی دەکرێت و عێراق خوازیارە تێیدا ١٠٠ ملیار دۆلار وەک کۆمەکی نێودەوڵەتی بە دەست بھێنێت.

 

 

رێباز یونس





ئەم هەواڵە 1042جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵوێستێکی جوانی محەمەد سەڵاح
خاڵ بەدەستھێنان ئاوا دەبێت
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad