English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دوزخورماتوو... فڕاندن و كوشتنی پێنج شوانی توركمان
2018-02-10 [04:05 AM]

ZNA - هەولێر


له‌ده‌وروبه‌ری‌ شارۆچكه‌ی دوزخورماتوو پێنج شوانی به‌رگه‌ز توركمان فڕێنران و دواتر كوژران، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ رێكخراوی به‌در لقی باكور به‌رپرسیاریه‌تی فڕاندن و دواتر كوشتنی ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی خسته‌ ئه‌ستۆی بانده‌ تیرۆرسته‌كان.

ئه‌مرۆ له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا محه‌ممه‌د به‌یاتی به‌رپرس له‌ رێكخراوی به‌در رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ بوونی هێزی به‌رپرچی خێرا و چه‌ند هێزێكی دیكه‌ به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ ئه‌و حكومه‌ته‌ خوێنی هاوڵاتیانی به‌هه‌ند وه‌رناگرێت.

وتیشی، پێویسته‌ له‌سه‌ر حكومه‌ت به‌رپرسیاریه‌تی خۆی هه‌ڵگرێت و لێپێچینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ پۆلیس و هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی له‌و ناوچه‌یه‌ بوون بكات و به‌خێرایی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌م تاوانه‌ بكات.

به‌یاتی هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌نجامدانی خۆپیشاندان و مانگرتنی جه‌ماوه‌ری كرد ئه‌گه‌ر حكومه‌ت هیچ رێكارێك بۆ پارێزگاریكردنی هاوڵاتیانی له‌هه‌موو توێژه‌كان ئه‌نجام نه‌دات.

 

شه‌فه‌ق نیوز





ئەم هەواڵە 2152جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
لە پەخشی راستەوخۆی گێچەڵی سێکسی پێدەکرێت
خەونی ھەمو ئافرەتێک , کەسێکی ئاوای ھەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad