English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
واشنتۆن سزای عێراق ده‌دات
2018-02-10 [04:39 AM]

ZNA- هەولێر


ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ محه‌ممه‌د سه‌هیود په‌رله‌مانتاری ده‌وله‌تی یاسا ئاشكرای كرد، ئه‌مه‌ریكا بۆیه‌ له‌رووی داراییه‌وه‌ به‌شداری كۆنگره‌ی كوێت بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عێراق ناكات، په‌یوندی به‌و هه‌ڵوێسته‌ سیاسی و جه‌ماوه‌رییه‌ هه‌یه‌ كه‌ ژی جێگیركردنی سوپای ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق سه‌ری هه‌ڵداوه‌، وتیشی، عێراق پێش هه‌ر وڵاتێكی دیكه‌ بۆ ئه‌مه‌ریكا گرنگه‌ هاوكاری بكات.

سه‌هیود له‌ لێدوانێكدا وتی، ئه‌مه‌ریكا هه‌وڵی ئه‌وه‌ ده‌دات سزای عێراق بدات، ئه‌مه‌ش به‌هۆی هه‌ڵوێسته‌كانی ئه‌م دواییه‌ی كه‌ دژی مانه‌وه‌ و جێگیركردنی سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر خاكه‌كه‌ی بوون، وتیشی، بۆیه‌ له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه‌ ئه‌مه‌ریكا به‌ دارایی به‌شداری كۆنگره‌ی كوێت بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی عێراق ناكات.

سه‌هیود باسی له‌وه‌ش كردوه‌، عێراق پێش هه‌موو وڵاتێك بۆ ئه‌مه‌ریكا گرنگه‌ له‌رووی داراییه‌وه‌ هاوكاری بكات، جه‌ختی كردوه‌ كه‌ هیچ سازشێك بۆ مانه‌وه‌ و جێگیركردنی سوپای ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر خاكی عێراق بكرێت.

پێشتر ئاژانسی رۆیته‌رز باسی له‌وه‌ كرد، ئه‌مه‌ریكا نایه‌وێت به‌ داهات به‌شداری كۆنگره‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عێراق بكات كه‌ بڕیاره‌ له‌ كوێت ساز بكرێت، وتیشی، ئه‌وه‌ش‌ زه‌برێكی دیكه‌یه‌ له‌نێو وڵاتان له‌ پله‌ و پایه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌وێت.

 

ئیخباریه‌





ئەم هەواڵە 5317جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad