ZNA-هەولێر
وەزارەتی دەرەوەی روسیا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، وڵاتەكەی نیگەرانی وڵاتەكەی لەبەرامبەر هێرشە ئاسمانییەكانی ئیسرائیل بۆ سەر سوریا دەربڕی. لە بەیاننامەکەی وەزارەتی دەرەوەی روسیادا هاتوو، مۆسكۆ هەست بە نیگەرانیەكی قوڵ دەكات بەرامبەر هێرشەكانی ئیسرائیل بۆ سەر سوریا بەتایبەت ئەو هێرشانەی لەناوچەكانی كەمكردنەوەی بارگرژی رویانداوە كە ببونە هۆكارێك بۆ دانانی سنورێك بۆ توندوتیژییەكان لەسوریا. هەر لە بەیاننامەکەشدا داوا لە ئیسرائیل و سوریا كردوە دان بەخۆیاندا بگرن و لەو كردەوانە دوربكەونەوە كە دەكرێت ببنە مایە ئاڵۆزكردنی دۆخەكە. وەزارەتی دەرەوەی روسیا لە بەیاننامەکەیدا، داواشی كردوە رێز لە سەروەری سوریا بگیرێت. جەختیشی كردۆتەوە كە هیچ هەڕەشەیەك بۆ سەر هێزەكانیان لەسوریا قبوڵ ناكەن و وتویەتی"هەڕەشە بۆ سەر گیان و ئاسایشی سەربازانی روسیا لە سوریا، بەهیچ شێوەیەك قبوڵ ناكەین".
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad