English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کچێک دەبێتە قوربانی سێ پیاو 
2018-02-10 [05:00 AM]

ZNA- ھەولێر 



تەمەنی ١٢ ساڵان بوو کە باوکی مرد، لە تەمەنی ١٨ ساڵیدا ئەرکی بەخێوکردنی خێزانەکەی کەوتە ئەستۆ، ئەو نەک ھەر خێزانەکەی بەخێو دەکرد، بەڵکو دوای ماوەیەک بووە خاوەنی داھاتێکی باشیش، بەڵام تووشی بە تووشی پیاوێکەوە بوو کە ژیانی وێران کرد.

مەبەست لە گێڕانەوەی بەسەرھاتی ئەو ئافرەتە ئەوەیە ھەندێک ئافرەت وا دەزانن ئەگەر کێشەیان لەگەڵ مێردەکانیان ھەبێ، ناتوانن داوای جیابوونەوە بکەن، چونکە وا حاڵی کراون کە تەڵاق تەنیا بەدەستی پیاوانە.

ئەو ئافرەتە بۆی گێڕاینەوە، دوای ئەوەی دایک و باوکی لەدەست دەدات، ئەرکی بەخێوکردنی خێزانەکەی دەکەوێتە ئەستۆ، ماوەیەک بەدوای کاردا دەگەڕێ، دواتر لە کۆمپانیایەک کاری دەستدەکەوێ.

دوای ماوەیەک کارکردن لەو کۆمپانیایە، دەکەوێتە پەیوەندیی خۆشەویستی لەگەڵ خاوەنی کۆمپانیاکە، تا وای لێدێ کەس نامێنێ لە کۆمپانیاکە بە پەیوەندییەکەیان نەزانێ. ئەو ئافرەتە ھەر لەگەڵ کارکردن، خوێندنی زانکۆش تەواو دەکات، دواتر داوا لە خاوەنی کۆمپانیاکە دەکات کە چیدی بەو جۆرە درێژە بە پەیوەندییەکەیان نەدەن و خوازبێنی بکات، چونکە خەڵک و کارمەندانی کۆمپانیاکە تانە و تەشەری لێدەدەن. 

خاوەنی کۆمپانیاکەش کە خێزاندار بووە، دەڵێت با پرسێک بە ھاوژینەکەم بکەم. بەڵام ھاوژینی خاوەن کۆمپانیاکە رۆژێک دەچێتە کۆمپانیا و ھەر قسەیەکی ناشیرین بەسەر دەمیدا دێت بە ئافرەتەکەی دەڵێت، ئیدی ئافرەتەکە ناچار دەبێ کۆمپانیاکە جێبھێڵێ و کۆتاییش بە پەیوەندییەکەی لەگەڵ خاوەنی کۆمپانیاکە بھێنێ.

ئەو ژنە درێژەی بە گێڕانەوەکەی دا و گوتی: "کارێکی دیکەم دۆزییەوە، دوای دوو ساڵ کەسێک ھاتە خوازبێنیم و رازی بووم و مارەی بڕیم، چەند رۆژێکی کەمی مابوو زەماوەند بکەین، کەچی پەشیمان بووەوە، کەسێک چووبووە لای باسی رابردووی منی بۆ کردبوو، ئەویش پێیگوتم من ناتوانم لەگەڵ تۆ زەماوەند بکەم، دواتر خەڵک قسەم لەدوا دەکات، پێیگوتم ناچارم تەڵاقت بدەم و قەرەبووت بکەمەوە. من لە رووی ماددییەوە ھیچ کێشەیەکم نەبوو، ئۆتۆمبێل و پارە و زێڕم ھەبوو، بەڵام دڵم بە ھیچیان خۆش نەبوو.

تا رۆژێکیان پیاوێکی دیکە ھاتە خوازبێنیم، کە پرسیارم کرد گوتیان کەسێکی باش نییە، منیش بە ھێندم وەرنەگرت و لەو باوەڕەدا بووم کە دەتوانم بە ئامۆژگاری و قسەی خۆش بیکەمە کەسێکی باش. پێمگوت بەو شێوەیە باست دەکەن، ئەویش گوتی منیش ھەموو شتێک لەبارەی رابردووت دەزانم، گوتم کەواتە ھەردووکمان عەیبدارین، بۆیە بڕیارماندا ھاوسەرگیری بکەین، بەڵام رۆژە خۆشەکانم لەلای ئەو پیاوە زۆر کورت بوون، ھەرزوو دەستی دایە رەفتاری توندوتیژ بەرامبەرم. چەندینجار داوام لێکرد تەڵاقم بدات کەچی نەک ھەر تەڵاقم نادات، ئیھانەشم دەکات و باسی رابردووم دەکات، ھیچی پێوە نەھێشتووم، سەیارە، زێڕ، پارە، ھەمووی بە قومار دۆڕاند".

ئامۆژگاری ئافرەتەکە کرا کە بچێتە دادگای باری کەسی و سکاڵا تۆمار بکات، بەوجۆرە ئافرەتەکە لە پیاوەکە جیابووەوە. لە ماددەی ٤٠ی یاسای باری کەسیدا ھاتووە کە ھەردوو ھاوسەر بۆیان ھەیە داوای جیابوونەوە تۆمار بکەن، ئەگەر یەکێک لە ھاوسەرەکان زیانی گەیاند بە ئەوی دیکە. بەپێی یاساکە خواردنەوەی مەشروب، کێشانی مادەی ھۆشبەر، قومارکردن بە ماڵی ھاوسەرێتی، بە زیانگەیاندن ھەژمار دەکرێ. 

رائید ژیلەمۆ عەبدولقادر 
سەرچاوە رووداو
 





ئەم هەواڵە 29098جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad