English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پنتاگۆن: عێراق چه‌كی ئه‌مه‌ریكی داوه‌ته‌ حه‌شدی شه‌عبی
2018-02-10 [05:12 AM]

ZNA - هەولێر


وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكی رایگه‌یاند، چه‌كی ئه‌مه‌ریكی له‌وانه‌ تانكی ئه‌برامز كه‌ بۆ سوپای عێراق ته‌رخان كراوه‌، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبیه‌وه‌ به‌كار هاتووه‌، وتیشی، ئه‌و هێزه‌ لایه‌نگیری ئێرانن.

ئه‌ریك باهۆك وته‌بێژی پنتاگۆن له‌ لێدوانێی رۆژنامه‌وانیدا وتی، له‌ چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی فرۆشتنی كه‌ره‌سته و ئامێر‌ی سه‌ربازی كه‌ پنتاگۆن به‌ڕێوه‌ی ده‌بات، له‌ ده‌ساڵی دواییدا تانكی جۆری ئه‌برامز ئێم1 به‌ حكومه‌تی عێراق فرۆشراوه‌.

باهون وتیشی، به‌پێی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی له‌گه‌ڵ واشنتۆن هه‌یه‌، نابێت ئه‌و تانكانه‌ به‌كار بهێنرێت ته‌نها له‌لایه‌ن سوپای عێراقه‌وه‌ نه‌بێت، به‌ڵام بۆمان ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ره‌سته‌ و ئامێری سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی نێردراو له‌وانه‌ تانكی ئه‌برامز كه‌وتۆته‌ ده‌ست چه‌ند گروپێكی حه‌شدی شه‌عبی.

 

فورات ئیخباری





ئەم هەواڵە 2809جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
لە پەخشی راستەوخۆی گێچەڵی سێکسی پێدەکرێت
خەونی ھەمو ئافرەتێک , کەسێکی ئاوای ھەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad