ZNA - هەولێر راوێژکاری راگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان ئاشكرای كرد، عەفرین لە ئێستادا پێویستی بەوە هەیە لە ئاستی نێودەوڵەتی هەوڵی بۆ بدرێت تا شەڕ رابگیرێت، بڕیارە سبەینێ شاندێکی پەرلەمانی کوردستان سەردانی عەفرین بکات و بڕێکی داودەرمانیش لەگەڵ خۆیان ببەن.
نوێنەری کانتۆنەکانی رۆژئاوای کوردستان لە هەرێمی کوردستان فەتحوڵڵا حوسێنی، رایگهیاند، شەڕ لە عەفرین بەردەوامی هەیە، لە ئێستادا پێویستی بەوە هەیە لە ئاستی نێودەوڵەتی هەوڵی بۆ بدرێت تا شەڕ رابگیرێت، لە ڕووی پێداویستیشەوە عەفرین پێویستی بە داودەرمان هەیە.
لای خۆیهوه راوێژکاری راگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان تارق جەوهەر رایگەیاند، سبەینێ شاندێکی پێنج کەسی لە پەرلەمانی کوردستان کە پێکدێ لە پەرلەمانتاران عەلی ھالۆ، عەباس فەتاح شێرکۆ حەمەئەمین، ئەبو کاروان و سوھراب میکائیل سەردانی عەفرین دەکەن، ئەم سەردانە بە ناوی پەرلەمانی کوردستانە و پشتگیری پەرلەمانە بۆ ئهو شاره دهردهبڕن.
تارق جەوهەر وتیشی، شاندەکە بڕیارە چەند رۆژێک لەوێ بمێننەوە و بڕێک لە داودەرمانیش لەگەڵ خۆیان دەبەن کە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ عەفرین دابین کراوە.
KDP.INFO
ئەم هەواڵە 1444جار خوێندراوەتەوە |